مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی، حكومه‌ت پابه‌ند ده‌بێت به دابینكردنی موچه به‌شێوه‌ی مانگانه.
ئاوینه: مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به ئاژانسی ره‌سمی عێراقی وت"قەیرانی نەختینە هەیە بەهۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی کە لە ئەنجامی جیوپۆلیتیکی ناوچەکەوە هاتوەتە ئاراوە، و هه‌روه‌ها به‌هۆی جەنگی گەروی هورمز كه ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوت کردوە، بەوپێیەی نزیکەی 85%ی نەوتی عێراق بە گەروی هورمزدا تێپەڕدەبێت، لە کاتێکدا ئاسیا 70%ی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەکاردەهێنێت و بۆ عێراق لە پلەی یەکەمدایە".
ئاماژەی بەوەش دا، "ئەمڕۆ بودجە بە ڕێژەی 90%ی داهاتەکانی پشتی بە نەوت بەستوە، بۆیە ئەگەر داهاتەکان بۆ کەمتر لە 10% دابەزن، کەلێنێکی ته‌سك دروست دەبێت. خەرجییە سەرەکی و حاکمییه‌كان گه‌وره‌ترین خه‌رجییان بریتییە لەخه‌رجی موچەی حکومی و كرێكانی، هه‌روه‌ها موچەی خانەنشینی و موچەی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی".
رونیشیكرده‌وه، "لە بەردەمماندا خه‌رجییه‌كی مانگانە هەیە بە بەهای 8 تریلیۆن دیناری عێراقی، کە ئەمەش بژێوی نزیکەی 10 ملیۆن وەرگری داهاتی حکومی دابین دەکات، لە نێوان فەرمانبەران (چ لە ناوەند یان لە هەرێم)، خانەنشینان، کرێکاران، چاودێری کۆمەڵایەتی و بەخشین بە کۆمپانیا گشتییە پەککەوتوەکان."
هەروەها وتی، "دابینکردنی موچە پرسێکی ئەخلاقی و نیشتمانییە، و ئەمەش بابەتێکی گرنگە"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "سەبەتەی خۆراک کە بژێوی 40 ملیۆن عێراقی دابین دەکات، بە بارودۆخی بودجەوە بەستراوەتەوە، چ لە ڕووی پشتیوانیکردنی سەبەتەی خۆراک یان موچە".
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئابوری بەم شێوەیە داڕێژراوە و ناکرێت دیزاینەکەی بگۆڕدرێت، ئەمەش پرسێکی بونیادییەو لەگەڵ پێشکەوتندا دەوڵەتیش دەگۆڕێت"، ئەوەشی خستەڕو کە "حکومەت بە پرەنسیپی بەرزەوە، بە هەمو نرخێک (بە گران و هەرزان)، سورە لەسەر دەستەبەرکردنی موچە، کرێ، خانەنشینی و تۆڕەکانی چاودێری به‌شێوه‌ی مانگانه."
دوپاتی کردەوە کە "حکومەتی ئێستا و سەرۆک وەزیران نوێنەرایەتی گەل دەکەن و کەرەستەی سەرەکی بۆ دامەزراندنی دەوڵەت بریتییە لە پابەندبون بە یاسا، ئەخلاق و دەستوور"، هەروەها ڕوونی کردەوە کە "موچە ده‌سته‌به‌كراوه و کارکردنیش بە هەمو هۆکار و تواناکانەوە بەردەوامە بۆ دەستەبەرکردنی".