ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانییه‌وه بڵاویكرده‌وه، هیچ دانوستانێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان تاران و واشنتۆن له‌ئارادا نییه.
ئاوێنه: به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی كه ناوی ئاشكرانه‌كراوه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به ئاژانسی رۆیته‌رزی وتوه، لە ڕوانگەی تارانەوە "هیچ دانوستانێك له‌باره‌ی درێژکردنەوە(ی ئاگربه‌ست) لە ئارادا نییە، چونکە بەپێی تێڕوانینی ئێران، هیچ قۆناغێک دەستیپێنەکردوە بۆیه هیچ شتێك بۆ درێژكردنه‌وه له‌ئارادا نییه.
وتوشیه‌تی "ئەمریکا 48 کاتژمێر دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنه کاتییه‌كه، رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێل کرد و چەند ڕۆژێک دواتریش لێی کشایه‌وه."
ئەوه له‌كاتێكدایه كه موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان، سەردانی تارانی کردوە و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوەتەوە و گفتوگۆی کردوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەردانەکەی نەقەوی لە چوارچێوەی هەوڵە نێوه‌ندگیرییه‌كانی پاکستاندایە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و كردنه‌وه‌ی گەروی هورمز.
ئەمریکا و ئێران لە 17ی حوزه‌یران لێکتێگەیشتنێکی 14 خاڵییان ئیمزا کرد کە بەپێی ئەوە، هاوشانی ڕاگەیاندنی ئاگربەست، مۆڵەتێکی 60 ڕۆژە بۆ دانوستان بە مەبەستی کۆتاییهێنانی هەمیشەیی بە جەنگ دیاری کرا، کە ئەم مۆڵەتە هەفتەی داهاتو کۆتایی پێ دێت.
سەرەڕای ئیمزاکردنی ئەم لێکتێگەیشتنە، تەنیا چەند هەفتەیەک دواتر و لە دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرژییەکان و هێرشكردنه سه‌ر یه‌كدی، جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە بە کردار وەستاو بەهۆی بونی دەستەواژەی تەمومژاوی لە بەشە سەرەکییەکانیدا، هەردولا یەکتریان بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە تۆمەتبار کرد.