وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژە بە رێککەوتنی بەرگری دەکات کەلە نێوان وڵاتەکەیی و پاکستان و سعودیەدا ئەنجام دراوە و دەڵێت ئەو رێککەوتنە "دژی ئێران نییە".
ئاوێنە: هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركيا لەچاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی راگەیاند "هەر وڵاتێک هێرش نەکاتە سەرمان؛ نابێتە ئامانج بۆ ئێمە".
لەبارەی رێککەوتنەکەشەوە ئەو وتیشی "رێککەوتنی بەرگری لە دژی ئێران نییە و کەسیش ناكاتە ئامانج تا ئەو کاتەی هێرش نەکاتە سەر وڵاتانی ئەندام. سعودیە و پاکستان و تورکیا وڵاتی فراوانخواز نین".
هەر بەگوێرەی وتەکانی فیدان، لەچوارچێوەی رێککەوتنی مەککەدا هیچ مەترسییەکی هاوبەش دەستنیشان نەکراوە. ئەو جەختیشیکردەوە کە رێککەوتنەکە لەگەڵ پاکستان و سعودیە لەرووی تەکنیکییەوە هاوشێوەی مادەی پێنجەمی پەیماننامەی ناتۆیە سەبارەت بە بەرگری بەکۆمەڵ.
"ئەمیندارێتی گشتی و لیژنەیەکی وەزاری لەچوارچێوەی رێککەوتنەکە لەگەڵ سعودیە و پاکستان پێکدەهێنرێت، هاوشێوەی ناتۆ". وەزیری دەرەوەی تورکیا وا دەڵێ