عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ عومان زۆر نزیكن له‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام رێككه‌وتنیان به مانای كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز نییه.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، "دانوستانەکان لەگەڵ عومان سەبارەت بە میکانیزمی یاسایی و بەڕێوەبردنی گەروی هورمز و دیاریکردنی ڕێڕەوی هاتوچۆ لە گەروی هورمز بەردەوامن و زۆر لە ڕێککەوتنەوە نزيکین، بەڵام كردنه‌وه‌ی گەروی هورمز بەندە چه‌ند مەرجێكی دیکەوە، لەوانەش قەرەبوکردنەوەی حاڵەتەکانی پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد لەلایەن ئەمریکاوە."
عراقچی وتیشی، بەهۆی "ئاڵۆزییە تەکنیکی و یاساییەکان"ی ڕێککەوتن لەسەر ڕێڕەوێکی هاتوچۆ لە گەروی هورمزدا، لە ئێستادا ئامانجی ئێران و عومان ڕێککەوتنە لەسەر ڕێڕەوێکی کاتی کە دواتر وەک "بنەمای ڕێڕەوی سه‌ره‌كی" له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، گەروی هورمز تەنیا ئەو کاتە ده‌كرێته‌وه کە ئەمریکا سەرجەم مەرجەکانی ئێران قبوڵ بکات.