به موشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئیماراتی له گه‌روی هورمز. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئیدانه‌ی هێرشه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و پێویسته ئێران ئه‌و جۆره ده‌ستدرێژییانه رابگرێت.
ئاوێنه: كۆمپانیای پترۆڵی نیشتمانی ئه‌بوزه‌بی-ئه‌دنوك، رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، كه‌شتییه‌كی كۆمپانیاكه‌یان له گه‌روی هورمز به موشه‌كێك كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام هێرشه‌كه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوه‌و دۆخه‌كه كۆنترۆڵكراوه.
لای خۆیشییه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، رایگه‌یاند، زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ئێران بۆ سه‌ر كه‌شتییه ئیماراتییه‌كه ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات وتوشیه‌تی، كردنه ئامانجی بازرگانی ده‌ریایی و به‌كارهێنانی گه‌روی هورمز وه‌كو ئامڕازێكی گوشار‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئابوریی، "كرده‌وه‌ی چه‌ته‌كانی ده‌ریان كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت" و بۆته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و ئاسایشی وزه‌ی جیهان.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه پێویسته ئێران ئه‌م جۆره ده‌ستدرێژییانه رابگرێت و گه‌روی هورمز به‌بێ مه‌رج به‌ته‌واوه‌تی بكاته‌وه.