هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در داوا له گروپه‌كانی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ئیسلامی له عێراق ده‌كات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی عێراقدا، هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكاو سعودیه دوابخه‌ن.
ئاوێنه: هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه ئاڕاسته‌ی مقاوه‌ی ئیسلامی له عێراق كردوه، ده‌ڵێت، ئه‌م بانگه‌وازه‌م ئاڕاسته‌ی برایان و رۆڵه‌كانم له مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق ده‌كه‌م، هه‌ر په‌رچه‌كردارێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی ئه‌مریكاو سعودیه بۆ سه‌ر عێراق دوابخه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی عێراقدا.
عامری وتوشیه‌تی، به‌ڵێن به‌هه‌مو موجاهیدانی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ده‌ده‌ین، كه به رێگای دیپلۆماسی به‌دواداچون بۆ مافی سه‌رجه‌م كوژراو و برینداره‌كانی ده‌ستدرێژییه‌كه بكه‌ن و مافه‌كانیان به‌دی بهێنن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر مقاوه‌ی ئیسلامی له عێراق به‌ڵێنی داب‌و كه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكاو سعودیه بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان بداته‌وه كه تێیدا ده‌یان چه‌كدارییان كوژران و برینداربون.