عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، دانوستانه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عومان له‌باره‌ی گه‌روی هورمز له كۆتایی نزیك بونه‌ته‌وه. وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت، لێکتێگەیشتنی ئێران و عومان له‌سه‌ر ڕێڕه‌وێكی نوێ له گه‌روی هورمز، هیچ په‌پەیوەندییه‌كی بە کردنەوە یان به‌داخراوی مانه‌وه‌ی گەروه‌كه‌وه نییە.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یدا راپۆرتێكی له‌باره‌ی دوایین دۆخی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ عومان له‌باره‌ی گه‌روی هورمز خسته‌ڕو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عراقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ عومان زۆر به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و دانوستانه‌كان له‌باره‌ی گه‌روی هورمز له كۆتایی نزیكبونه‌ته‌وه و له قۆناغی كۆتاییدان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به میدیای وڵاته‌كه‌ی وتوه، بەپێی بڕگەی پێنجەمی یاداشتی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنانی جەنگ، پێویست بو بەڕێوەبردنی ئایندەی گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوەو بە راوێژ لەگەڵ عومان و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، بێت.
وتیشی، لە 23 رۆژی یەکەمی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکەدا، ڕێڕەوی باکوری گەروەکە تەواو ئارام بو و کەشتییەکان هاتوچۆیان تێدا دەکرد.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێش کۆتاییهاتنی ئه‌و مۆڵەته 30 ڕۆژییه‌ی كه دەستنیشانکرابو بۆ گەڕانەوەی هاتوچۆی دەریایی بۆ دۆخی پێش جەنگ، "دەستدرێژی کرایە سەر ئێران."
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئەمریکییەکان ئەگەر بەدوای سەرکێشیدا بگەڕێن، بە دڵنیاییەوە وەڵامی گونجاو لە ئێمەوە وەردەگرن.
به‌قسه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕەفتاری ئەمریکا شێوازێکی دوبارەی هەیە، بەڵام ئێران لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و باڵادەستییەکانی وڵات ڕەفتار دەکات و بڕیار نییە لەژێر کاریگەریی هەڕەشە و ترساندنی ئەوانی تردا هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستەکانیدا بکات.
به‌قایی وتیشی، لێکتێگەیشتنی ئێران و عومان له‌سه‌ر ڕێڕه‌وێكی نوێ له گه‌روی هورمز، هیچ په‌پەیوەندییه‌كی بە کردنەوە یان به‌داخراوی مانه‌وه‌ی گەروه‌كه‌وه نییە؛ ئەم لێکتێگەیشتنە مەرجێکی پێویستە بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روه‌كه بەڵام به‌ته‌نیا ئه‌وه به‌س نییه.ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داخستنه‌وه‌ی گەروی هورمز بەهۆی عومانەوە نەبو، بەڵکو بەهۆی پەیمانشکێنیی ئەمریکا، گەمارۆی دەریایی سه‌ر ئێران و کۆمەڵێک کردەوەی ئاژاوەگێڕانەوه بو کە ئەمریکا لەم ماوەیەدا دژی ئێران ئەنجامی دان. لەبەر ئەوە کردنەوەی گەروی هورمز هاوکێشەیەکی تەواو جیایه.