پێگە ئەکسیۆس رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی زنجیرەیەکی هێرشی نوێ و روخێنەری بۆسەر تاران دەرکردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە کەرتی وزەی ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج.
ئاوێنە: لێپرسراوێکی ئەمریکی بە پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی راگەیاند "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەمەبەستی ناچارکردنی تاران بۆ قبوڵکردنی مەرجەکانی ئاگربەست، بە جدی بیر لە لێدانی کەرتی وزە و ژێرخانی ئێران لە چەند رۆژی داهاتوو، دەکاتەوە".
ئاشکراشیکرد "ترەمپ لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتدا هۆشداری دا؛ بە توندی لێیان دەدەین و ئێران لە ژێر چاودێری ئێمەدا نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
ئەو لێپرسراوە دەشڵێت "ئەم هەنگاوەی واشنتۆن، کە رەنگە سوپای ئیسرائیلیش لە هێرشە نوێیەکاندا بەشدار بێت، وەک وەڵامێکە بۆ هێرشە موشەکییەکەی رۆژی چوارشەممەی ئێران بۆسەر بنکەیەکی ئەمریکا لە ئوردن".
جگە لەوەش لێپرسراوێکی ئەمنی ئێران بە ئاژانسی تەسنیمی وت "هەر هێرشێک بۆسەر ژێرخانی تاران کارێکی شێتانەیە و چونکە ئێمە پلانی وەڵامدانەوەمان بۆ لێدانی بنکەکانی وزەی ئەمریکا و ژێرخانی ئیسرائیل ئامادە کردووە".