باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشدارییەكی بەپەلەیان بڵاوكردەوە
  2026-08-01     

بەهۆی ئەگەری ئاڵۆزتربوونی دۆخ لە ناوچەکەدا، ئەمریكا هۆشدارییەكی بەپەلە دەداتە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی و داوادەكات بەزووترین كات رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵن.

 

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە سەرانسەری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زنجیرەیەك هۆشداریی ئەمنیی بەپەلەیان بڵاوكردووەتەوەو تێیدا جەخت لە ئەگەری پەرەسەندنی گرژی و تێکچوونی رەوشەكە دەكەنەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەمریکا داواش لە هاوڵاتییانی خۆی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن و خۆیان بۆ ئەگەری داخرانی لەناكاوی ئاسمانیی و هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان ئامادە بكەن.

باڵیۆزخانەکان هاوکات هۆشداریش دەدات لەبارەی هێرشی ئێران و گروپە هاوپەیمانەكانی بۆسەر بەرژەوەندی، كۆمپانیا و دامەزراوەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە.

هەر ئەوان داوا دەكات، چاوپێداخشاندنەوە بكەن پێش ئەوەی سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەن و بیر لە بەجێهێشتنی بكەنەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×