دوای سێ ساڵ یەکەم کەشتیی نەوتی ئەمەریکا دەگاتە ئیسرائیل
  2026-08-01     

رۆیتەرز ئاشکرایکرد، دوای سێ ساڵ یەکەم کەشتیی نەوتی ئەمەریکا کە نەوتی تێکساسی بارکردووە رۆژی هەینی بەرەو ئیسرائیل بەرێکەوت.

 

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز راگەیەندراوێکی گروپی بۆرسەی لەندەنی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کە بەپێی داتاکانی بەدواداچوونی کەشتییەکان؛ کەشتیی ئەفراماکس کە ئاڵای ماڵتای لەسەرە، رۆژی پێنجشەممە نەوتی خاوی ئەمریکای لە تێکساس بارکردووە و دەچێتە بەندەری عەسقەلان لە باشووری ئیسرائیل.

گروپەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەکە نزیکەی 550 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتووە. بەڵام  ئەو کەشتییە دەتوانێت تا 750 هەزار بەرمیل نەوت هەڵبگرێت.

هەر بەگوێرەی داتاکانی گرووپی بۆرسەی لەندەن، کۆمپانیای بازرگانی ڤیتۆڵ ئەو کەشتییەی بەکرێ گرتووە، بەڵام تا ئێستا ڤیتۆڵ پشتڕاستی نەکردووەتەوە.

هاوکات داتاکانی کەشتیوانی کیپلەریش باسی لەوەکردووە، کە دوایینجار نەوتی خاوی ئەمریکا چووەتە ئیسرائیل لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 بووە.

جێی ئاماژەیە، ئەم رێگایە ئاوییە پێشتر نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دابینکردنی نەوتی خاو و گازی سروشتی جیهان گواستووەتەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×