عه‌لی عه‌بدوڵاهی، فه‌رمانده‌ی باره‌گای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا رێگه بۆ جه‌نگێكی گشتگیر له‌ناوچه‌كه‌دا خۆشده‌كات و ده‌یه‌وێت لەپشت سەنگەری وڵاتانی موسڵمانەوە شه‌ڕ بكات. ئه‌و هۆشداریش ده‌داته وڵاتانی موسوڵمانی ناوچه‌كه كه ئه‌گه‌ر ببنه قه‌ڵغانی به‌رگری بۆ به‌مریكا، ئه‌وا له ئاگری جه‌نگدا ده‌سوتێن.
ئاوێنه: عه‌لی عه‌بدوڵاهی، فه‌رمانده‌ی باره‌گای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی وڵاتانی موسوڵمانی ناوچه‌كه كردوه‌و تێیدا وتویه‌تی، ئەمریکا بە خێرایی خه‌ریكه رێگه‌خۆشكردنه بۆ جەنگێکی گشتگیر لە ناوچەکەدا دەکات. ئەم ڕوانگەیە بەرهەمی ستراتیژییەکی مەترسیدارە بە مەبەستی پەرەپێدان و سەپاندنی دەسەڵاتی ناشەرعی لە تەواوی ناوچەکەدا.
عەبدوڵاهی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، وڵاتانی موسوڵمانی ناوچەکە دەبێت بزانن کە ئەمریکا سەرمایە، سەروەت، ژێرخان و سەرچاوە ستراتیژییەکانی ئەوان وەک په‌ڵغانی به‌رگری بۆ سوپا پەککەوتوەکەی خۆی بەکاردێنێت و هاوکات بەکاریان دێنێت بۆ بەهێزکردنی ماكینه‌ی جه‌نگ و ئاسایشی ڕژێمی زایۆنی.
فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، دەستەوەستانیی ئەمریکا لە هێنانەدیی ستراتیژە دەستدرێژکارانە و ناشەرعییەکانی دژی ئێران، بوەتە هۆی ئەوەی سوپای ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە پشت سەنگەری وڵاتانی موسوڵمانەوە دەست بە جەنگ، خوێنڕشتن و ئاژاوەگێڕی بكه‌ن و تێچوی جەنگەکەش بەسەر حکومەتەکانی ناوچەکەدا بسەپێنن.
وتوشیه‌تی، بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیەنین؛ وڵاتانی موسوڵمان دەبێت بە دوربینییه‌وه چاودێریی تاوانەکانی ئەمریکا بکەن و پێداچونەوە بكه‌ن به هاوکاری و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئەمریکا؛ بە پێچەوانەوە، هه‌ر وڵاتێک خۆی بکاتە قه‌ڵغانی بەرگریی ئەمریکای تاوانکار و دەستدرێژکار، لە ئاگری جەنگدا دەسوتێت.