محهمهد باقر زولقهدر، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایدهگهیهنێت، بەردەوامیی گەمارۆى دەریایی و هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی جەنگ دەبێتە هۆی داخستنی گەروی هورمزو تەواوی رێڕەوە دەریاییەكانی تر.
ئاوێنه: محەمەد باقر زولقەدر، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە پەیامێكدا رایگهیاند، بەردەوامی گەمارۆی دەریایی و هەڵگیرساندنی شەڕ لە لایەن ئەمریکا دەبێتە هۆی داخستنی تەواوەتی گەروی هورمزو داخستنی گەروەکان و رێڕەوە دەریاییەكانی ترو دەرئەنجامەکەی دەبێتە پەككەوتنی ئابوری جیهانی و بازاڕی وزە و زیانگەیاندن بە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا.
ئهوهش دوای ئهوه دێت كه میدیاكانی ئەمریكا ئاشكریان كرد، ترەمپ فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کردوە هێرشی نوێ و بەهێزتر لە دژی ئێران ئەنجام بدەن.