ئه‌رته‌شی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌ی ئه‌حمه‌د جابر له كوێت كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌خۆده‌گرێت.
ئاوێنه: ئه‌رته‌شی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له هێرشێكی درۆنیدا ناوه‌نده ستراتیژییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان له بنكه‌ی ئه‌حمه‌د جابر له كوێت كردۆته ئامانج.
ئه‌رته‌شی ئێران هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌و هێرشه‌یان له وه‌ڵامی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای ئه‌مریكادا بوه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.
به‌قسه‌ی ئه‌رته‌شی ئێران له هێرشه‌كه‌دا، شوێنی وه‌ستانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، سیسته‌می په‌یوه‌ندیی مانگی ده‌ستكرد، كۆگاكانی كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مریكایان له بنكه‌كه كردۆته ئامانج.