دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، دەستەی ئاشتی غەززە گەیشتوەتە ڕێککەوتنێکی مێژوویی بۆ چەکداماڵینی تەواوەتیی حەماس و هەمو گروپە چەکدارەکانی تر لە غەززە.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی "ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو دامەزراندنی ئاشتی و ئاسایشێكی بەردەوام."
هێشتا حه‌ماس و ئیسرائیل به‌ڕه‌سمی له‌وباره‌یه‌وه لێدوانیان نه‌داوه.
به‌ڵام كه‌ناڵی بی بی سی له زاری به‌رپرسێكی باڵای حه‌ماسه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه رازین به پڕۆژه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ئاشتی بۆ چه‌كداماڵینی ته‌واوه‌تی له غه‌ززه.
تره‌مپ له په‌یامه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئەم ڕێککەوتنە زەمینە خۆش دەکات بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لەلایەن حکومەتێکی نوێی فەلەستینییەوە؛ حکومەتێک کە بەوتەی ئەو، لەگەڵ "دەستەی ئاشتی" هاوکاری دەکات بۆ یارمەتیدانی فەلەستینییەکان.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها وتی، ئیسرائیلیش لەو ئاسایشەی کە بە وتەی ئەو "شایستەیەتی" بەهرەمەند دەبێت و غەززە ئیتر نابێتە مۆڵگەیەک بۆ هێرشی "تیرۆریستی."
بەوتەی سەرۆکی ئەمریکا، ئەم ڕێککەوتنە یەکێکە لە قۆناغە گرنگەکانی جێبەجێکردنی "بەرنامەی 20 خاڵییه‌كه‌ی ترەمپ" و بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت.
ئەو وتی، بە تەواوبونی پڕۆسەی چەککردن، هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەکێشێنەوە و هێزێکی نێودەوڵەتیی سەقامگیری به هاوکاری هێزێکی نوێی پۆلیسی فەلەستینی، بەرپرسیارێتیی دابینکردنی ئاسایشی غەززە بۆ دانیشتوانی و وڵاتانی دراوسێ دەگرنه ئەستۆ.
تره‌مپ بە ئاماژەدان بە بارودۆخی ساڵی ڕابردو وتی: "ساڵێک لەمەوبەر، جەنگێکی دژوار، قەیرانی مرۆیی و كۆمه‌ڵێك بارمته کە به‌شێوه‌یه‌كی بێبه‌زه‌ییانه له دیلی‌دا بون، هەبو. ئێمە گەیشتوینەتە به‌ره‌وپێشچونێكی مێژویی، بەڵام هێشتا کارێکی زۆر ماوە بکرێت."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوپاسی میسر، قەتەر و تورکیای كرد وەک نێوه‌ندگیرانی ئەم ڕێککەوتنە و هەروەها سوپاسی ئەندامانی تیمەکەی خۆی کرد كه به‌قسه‌ی ئه‌و "هەوڵی ماندونه‌ناسانەیان داوه بۆ دەستەبەرکردنی ئەم سەرکەوتنە مێژوییە."
ترەمپ جەختی کردەوە: "ئەو هەڕەشەیەی حەوتی ئۆکتۆبەر لە غەززەوە سەری هەڵدا، ئیتر هەرگیز ڕێگەی پێ‌نادرێت دروست ببێتەوە."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا وتی: "لە سەر بنەمای ئەم ڕێککەوتنە، لە کۆتاییدا غەززە ده‌درێته دەست حکومەتێکی نوێی فەلەستینی کە لە خزمەتی گەلەکەیدا دەبێت. پیرۆزبایی لە هەموان دەکەم بۆ ئەم گۆڕانکارییە سەرسوڕهێنەرە؛ گۆڕانکارییەک کە هەموان دەیانوت هرگیز نایەتەدی."