حوسییه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری جیزانی سعودیه‌
  2026-07-25     

حوسییەکانی یەمەن، به‌رپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشێکی موشەکییان گرتە ئەستۆ کە شاری جیزانی لە باشوری سعودیه‌ کردە ئامانج.

ئاوێنه‌: حوسییه‌كانی یه‌مه‌من له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هێرشه‌كه‌ بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە شوێنە به‌ ئامانجکراوەکاندا، هەروەها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی وەڵامی سەرەتاییدایە بۆ ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کە دوێنێ کەوتنە سەر شوێنەکانیان.

دەسەڵاتدارانی سعودیە هیچ لێدوانێکی فەرمیی دەستبەجێیان لەسەر ئەنجامەکانی هێرشەکە نەداوە، بەڵام سەرچاوە مەیدانییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە بەرگریی شارستانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ زه‌نگی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی لە شارەکانی جیزان و یەنبەع لێداوە.

ئەم بۆردومانە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات ئه‌و هاوپەیمانییەی كه‌ ڕیاز سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، ڕایگەیاند، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە کە مۆڵگەکانی گرووپەکەیان لە پارێزگای کەناراویی حودەیدە کردووەتە ئامانج. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێرشە ئاسمانییەکان سەرنجیان خستووەتە سەر تێکشکاندنی ئامانجە سەربازییەکان کە بەوە وەسف کرابوون هەڕەشەی ڕاستەوخۆن بۆ سەر جووڵەی کەشتییە بازرگانییەکان و دەریانوانیی نێودەوڵەتی لە دەریای سووردا.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×