نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار ده‌ریاوان له گه‌روی هورمز گیریان خواردوه‌و داوا له‌و وڵاتانه ده‌كات كه خه‌ریكی جه‌نگن، هاوكار بن له رێگه‌دان به‌و ده‌ریاوانانه تا بگه‌ڕێنه‌وه.
سازمان ملل متحد از کشورهای درگیر در جنگ خاورمیانه خواست برای تخلیه و بازگرداندن حدود شش هزار دریانورد که در تنگه هرمز گرفتار شده‌اند، همکاری کنند.
ئاوێنه: ڤۆڵكه‌ر تورك، كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای كردوه ده‌ستبه‌جێ كاربكرێت بۆ به هاناوه‌چونی ئه‌و ده‌ریاوانه كه به‌قسه‌ی ئه‌و روبه‌ڕوی قه‌یرانێكی دژواری مرۆیی بونه‌ته‌وه له گه‌روی هورمز.
پێشتر و به‌رله ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی نوێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، ئاژانسی ده‌ریاوانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاندبو كه لانیكه‌م شه‌ش هه‌زار ده‌ریاوان له‌نێو سه‌دان كه‌شتیدا له گه‌روی هورمز گیرییان خواردوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له‌نێوان هه‌ردو وڵات راگه‌یه‌ندراوه به‌ڵام هێشتا نه‌توانراوه له گه‌روه‌كه بچنه ده‌ره‌وه.