به‌پێی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، ئێران پێشنیارێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای بۆ ئاگربه‌ست ره‌تكردۆته‌وه كه له‌لایه‌ن عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته تاران.
ئاوێنه: رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئێرانی و عێراقییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئێران پێشنیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ ئاگربه‌ست ره‌تكردۆته‌وه کە لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە گەیەندرابوە تاران.
سەردانەکەی زه‌یدی بۆ تاران له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتۆن و كۆبونه‌وه‌ی لەگەڵ ترەمپ لە کۆشکی سپی هات.
نیویۆرك تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وردەکارییەکانی پێشنیاره‌كه‌ی تره‌مپ هێشتا رون نین. به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییانه‌ی كه قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌كه كردوه، جه‌ختیان كردۆته‌وه كه حکومەتەکەیان خوازیاری ڕێککەوتنێکی کاتی نییه کە پرسی کۆنترۆڵکردنی گەروی هورمز بە هەڵپەسێردراوی بهێڵێتەوە.
عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ تاران، پێشتر وتی، زەیدی "بۆچون و تێڕوانینه‌كانی خۆی" لە گەشتەکەی بۆ واشنتن خسته‌ڕو، وتیشی: به‌ڵام "کێشەکە گەیاندنی پەیامەکان نییە، بەڵکو کێشەکە دیدگای ئەمریکایە کە ناڕەوا، چاوبرسی و باڵادەستخوازانەیە."