فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم راگه‌یاند، سه‌عات 4ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به سه‌ركه‌وتویی شه‌وی سیانزه‌یه‌می هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران ته‌واوكردوه. ئه‌رته‌شی ئێرانیش ده‌ڵێت، هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ئوردن و به‌حره‌ین.
ئاوێنه: سێنتكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌عات 4ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (به كاتی هه‌رێمی كوردستان) بۆ سیانزه‌مین شەوی لەسەریەک بە سەرکەوتویی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران تەواو کردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له هێرشه‌كاندا، ناوەندەکانی فەرماندەیی سەربازیی ئێران، کۆگاکانی درۆن، تۆڕەکانی پەیوەندی، بنکەکانی چاودێریی دەریایی و تواناکانی هێزی دەریایی ئێرانیان کردونه‌ته ئامانج، بە مەبەستی کەمکردنەوەی زیاتری ئەو هەڕەشەیەی کە ئێران لەسەر دەریاوانە مەدەنییەکان و ئه‌و کەشتییە بازرگانیانه دروستی ده‌كات كه به گەروی هورمزدا تێده‌په‌ڕن.
سێنتكۆم جه‌ختی كردۆته‌وه، ئەم ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییە، سەرەڕای هێرشەکانی دوایی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، هێشتا بۆ هاتوچۆ کراوەیە. کەشتییە بازرگانییەکان بە پشتیوانیی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتوەکان بەردەوامن لە تێپه‌ڕبونی ئازادانە به گەروەکەدا.
هاوكات ئه‌رته‌شی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێزه‌كانیان لە بەردەوامیی زنجیرە ئۆپراسیۆنە درۆنییەکاندا، پێگه گرنگەکانی سوپای ئەمریکایان لە ئوردن و بەحره‌ین کردۆته ئامانجی هێرشە درۆنییەکان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان کۆگاکانی سووتەمەنی، کۆگا و هۆڵە گەورەکانی کەلوپەل و شوێنی نیشتەجێبونی هێزەکانی سوپای ئەمریکایان لە بنکەی شێخ عیسا لە بەحره‌ین، کردۆته ئامانج.
ئه‌رته‌شی ئێران وتوشیه‌تی، هاوكات، گۆڕه‌پانی فڕۆکەکان، گۆڕه‌پانی چاککردنەوە و ڕاگرتنی فڕۆکەكان و شوێنی نیشتەجێبونی سه‌ربازانی سوپای ئەمریکایان لە بنکەی ئەلئەزرەق لە ئوردنیش كردۆته ئامانج.