سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری ده‌داته به‌ریتانیا كه هه‌ر بنكه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاته‌كه‌یان به‌كاربهێنرێت، ده‌یكه‌نه ئامانج. ده‌شڵێت، له وه‌ڵامی هێرشێكی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر رێگه‌ی زیاره‌تكاران له‌سه‌ر سنوری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق، هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له كوێت و زیانی گه‌وره‌یان پێگه‌یاندوه.
ئاوێنه: سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه ئه‌مریكا بنکەی ئاسمانیی فێرفۆردی بەریتانیای به‌كارهێناوه بۆ فڕینی فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی بی1.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هۆشداری ده‌ده‌نه به‌ریتانیا کە هر بنکەیەک بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئێران بەکاربهێنرێت، دەبێتە "ئامانجێکی ڕەوا."
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش پێدانی مۆڵەتی بەکارهێنانی بنکە و تواناكانی بەریتانیای لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە هەر جۆرە هاوکارییەک لە جێبەجێکردنی ئەم هێرشانەدا بە "دەستتێکەڵکردن لە دەستدرێژی و تاوانی جەنگ" ئەژمار دەکرێت.
سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوه‌كه‌یدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه ئەمریکا دوای کەمبونەوەی کۆگاکانی موشەکی کرۆزی کەشتییەکانی لە ئۆقیانوسی هیند، ئەم فڕۆكه بۆمبهاوێژانەی بۆ بەردەوامیدان بە هێرشەکان بەکارهێناوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، سوپای پاسداران هەروەها رایگه‌یاندوه، لەچوارچێوه‌ی شەپۆلی 26ی ئۆپراسیۆنه نوێیه‌كانیاندا، یەکەیەکی جەنگی ئەلیکترۆنیی ئەمریکایان لە بنکەی عوده‌یری كوێت كردۆته ئامانج، ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا له هێرشه‌كه‌دا كوژراون و برینداربون و زیانی گه‌وره به‌ر بنكه‌كه كه‌وتوه.