محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئاسایشی ئێران ده‌سته‌به‌ر نه‌كرێت، ژێرخانی هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه پارێزراو نابێت و ده‌شڵێت، لە ناوچەیەکدا کە ئێمە نەوت نەفرۆشین، هیچ کەسێک نەوت نافرۆشێت.
ئاوێنه: له‌دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر پرد‌و وێستگه‌كانی كاره‌بای ئێران، محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس وتی"هاوکێشەی ئەم جەنگە ڕونە: یا هەموان یان هیچ کەس!"
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "لە ناوچەیەکدا کە ئێمە نەوت نەفرۆشین، هیچ کەسێک نەوت نافرۆشێت. ئەگەر ئاسایشی ئێمە دەستەبەر نەکرێت، هیچ ژێرخانێک ئارام و پارێزراو نابێت و ئاسایشی گەروی هورمزیش به‌نده به نەبونی هێزەکانی ئەمریکاوه."
دوپاتیشیكردۆته‌وه "چەندین جار وتومانە کە دۆخی گەروەکە ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ."