پیتەر ماگیار، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڕایگەیاند، پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکە پێشکەش بە جودیت پۆلگار دەکات کە بەگەورەترین یاریزانی شەترەنجی ژن دادەنرێت.
ئاوێنە: پیتەر ماگیار، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ڕایگەیاند، داوا لە جودیت پۆلگار، پاڵەوانی شەترەنجی هەنگاری دەکات کە بە ڕەچەڵەک جوولەکەیە، بەرپرسیاریەتی سەرۆکی هەنگاریا بگرێتە ئەستۆ.
ماگیار لە پۆستێکی فەیسبووکدا ڕایگەیاندووە، پۆلگاری تەمەن 49 ساڵ دەتوانێت نوێنەرایەتی یەکێتی میللەت بکات و ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی لێی بپرسێت ئایا کاندیدکردنەکە قبوڵ دەکات یان نا.
لە پۆستەکەیدا، ماگیار ڕایگەیاندووە "وڵاتەکەمان پێویستی بەیەکێتی و ئاشتی و سەرۆکێکە کە هەموو هەنگارییەک شانازی پێوە بکات".
ڕاشیگەیاندووە کە پۆلگار ناوەکەی دەیان ساڵە هاوواتای بەهرە و ئیرادە بووەو کەسێکی گونجاو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی".
ماگیار ڕاشیگەیاند کە "شانازییەکی گەورە" دەبێت ئەگەر پۆلگار ئەو ئۆفەرە قبوڵ بکات، و هیوای دەربڕی بۆ وەڵامێکی ئەرێنی لەلایەن پۆلگارەوە.
جودیت پۆلگار و خوشکەکانی زسوزسا و زسۆفیا لەگەڵ ئیلدیکۆ مادل سەرکردایەتی تیپی ئافرەتانی هەنگاریایان کرد بۆ سەرکەوتن لە ئۆڵۆمپیادی شەترەنج لە ساڵی ١٩٨٨ و کۆتایی بە هەژموونی سۆڤیەت هێنا.
پۆلگار یەکێکو لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، بە بەتواناترین یاریزانی مێینە لە مێژووی شەترەنج دادەنرێت و تاکە ژن بوو کە ئاستی 2700 ڕیزبەندی تێپەڕاند، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بە ئاستی "سوپەر گراندماستەر" دادەنرێت.