لەرێورەسمی بردنەوەی جامەکە دوای یاریی کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٦، هێندەی هەڵسوکەوتی یاریزانەکان باس لەهەڵسوکەوتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش کرا. وێنەکانی ئەو ساتەوەختەی ئیسپانیا جامەکەی بەرزکردەوە، جەنجاڵییەکی بەرفراوانی لە سۆشیال میدیادا دروستکردووە.
ئاوێنە: هەڵبژاردەی ئیسپانیا، کە لە یاری کۆتاییدا لەئەرجەنتین بردنەوەی جامی جیهانی فیفای ٢٠٢٦ی بەدەستهێنا ، لە یاریگای نیوجرسی جامەکەی وەرگرت.
هەروەها لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا کە دوای یارییەکە بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفاش جێگەی خۆیان لەسەر شانۆ گرت.
ترامپ و ئینفانتینۆ مەدالیایان پێشکەش بەناوبژیوانان و یاریزانانی هەردوو تیپ کرد.
ئەوەی زۆرترین قسەی لەسەر کرا ئاهەنگی جامەکە بوو، یادگارترین ساتی مەراسیمەکە کاتێک بوو کە ئیسپانیا جامەکەی بەرزکردەوە.
لە کاتێکدا کە بە شێوەیەکی ئاسایی تیمەکە دەبێتە خاڵی سەرەکی لە کاتی مەراسیمی بەرزکردنەوەی جامەکاندا، بەڵام بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ مانەوەی لەسەر شانۆ سەرنجی ڕاکێشا.
وێنەکان بە خێرایی بوونە بابەتێکی ترێند و بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سۆشیال میدیادا بڵاوکرانەوە.
لە میانی مەراسیمی هەڵگرتنی جامەکەدا، جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا بینرا کە هەوڵی دەدا دۆناڵد ترەمپ لەسەر شانۆکە دووربخاتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەم دەستێوەردانەش ترەمپ لەسەر شانۆ مایەوە و بەردەوام بوو ل دەرکەوتنی لەو وێنانەی کە لەو ساتەدا گیراون کە هەڵبژاردەی نیشتمانی ئیسپانیا جامەکەی بەرزکردەوە.
ئەم ساتانە بوونە یەکێک لە وێنەکانی شەوی کۆتایی کە زۆرترین قسەی لەسەر دەکرا.

