ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هیچ كاتێك ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بوه له پێشێلكردنی پابه‌ندییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ده‌شڵێت، ئه‌مریكا به نادیده‌گرتنی رێككه‌وتنه‌كه ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی گه‌روی هورمز بكات.
ئاوێنه: ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له چاوپێكه‌وتنێكدا وتی: پێدەچێت باڵە جیاوازەکان لە ناو پێکهاتەی دەسەڵاتی ئەمریکادا هه‌بن کە هەر یەکێکیان ڕێڕەوی خۆی دەگرێتەبەر و لەگەڵ یەکتردا لە کارلێک و کێبڕکێدان. ڕەنگە هەر ئەم بابەتەش بووبێتە هۆی ئەوەی كه ئه‌مریكا لە سەر مژارە جیاوازەکان، پەیامی دژبەیەک و سەرلێشێواو بۆ سەرانسەری جیهان بنێردرێت؛ چونکە هێز و بەرژەوەندیی جیاواز لە پشت بڕیاردانەکانەوە چالاکن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هیچ كاتێك ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بوه له پێشێلكردنی پابه‌ندییه‌كان له په‌یوه‌ست به رێككه‌وتنه‌كان و رێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ش، ئه‌وه ئه‌مریكا بوه سه‌ره‌تا پێشێلی پابه‌ندییه‌كانی خۆی كردوه.
وتوشیه‌تی، پابه‌ندیی ئێران به رێككه‌وتنه‌كانه‌وه به‌نده به پاندی لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه‌و به‌رده‌وامیی ئه‌مریكا له‌سه‌ر نه‌بردنه سه‌ری به‌ڵێنه‌كانی وا ده‌كات جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانی ئێران قورس بن.
به‌قایی له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه مادده‌ی پێنجه‌می یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ڕونی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌ڕێوه‌بردنی گه‌روی هورمز به راوێژ له‌گه‌ڵ عومان و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مریكا به نادیده‌گرتنی ئه‌م رێككه‌وتنه، ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی گه‌روی هورمز بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران له گه‌روی هورمز كه بۆ سنورداركردن بون، كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانه بوه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خراپ به‌كارهێنانی ئه‌م رێڕه‌وه ئاوییه له‌لایه‌ن ده‌ستدرێژیكارانه‌وه به‌مه‌به‌ستی هێرش بۆ سه‌ر ئێران.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئێران پێی وایه سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه، ده‌ستوه‌ردانه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیلن كه به‌رده‌وام جه‌نگ و توندوتیژی به‌رهه‌مده‌هێننه‌وه.
وتوشیه‌تی، فره‌باڵی له پێكهاته‌ی حوكمڕانی ئه‌مریكادا، رێككه‌وتنه‌كانی بێ به‌ها كردوه. ئه‌مریكا به پێشێلكردنی پابه‌ندییه‌كانی، جێبه‌جێكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی به بنبه‌ست گه‌یاند.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نێك كه پابه‌ند نه‌بێت به به‌ڵێنه‌كانییه‌وه، قورسه. وتوشیه‌تی، واشنتن ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی جێبه‌جێكردنی قۆناغی 30 رۆژه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نه‌دا.
ئه‌وه‌شی وتوه، هیچ بڕگه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنه‌كه رێگه به دروستكردنی رێڕه‌وی هاوته‌ریب له گه‌روی هورمزدا نادات. به‌ڕێوه‌بردنی گه‌روه‌كه ده‌بێت له ده‌ستی ئێران و عوماندا بێت.