عهباس مهتعهب، بهڕێوهبهری گشتی فهرمانگهی گهڕاندنهوه له دهستهی دهستپاكی عێراق رایگهیاند، ڕەشنوسی چەند یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتییان بۆ گەڕاندنەوەی پارە و تۆمەتباران ئامادە کردوەو بهڵام ههندێك وڵات لهو روهوه هاوكار نین.
ئاوێنه: عەباس مەتعەب، كه هاوكات جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی سندوقی گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراقه، ئهمڕۆ شهممه، به ئاژانسی رهسمی عێراقی ڕاگەیاند: "هەندێک وڵات هەن کە لە دۆسیەی گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵکاراندا بەهۆی هۆکاری تایبەت بە خۆیانەوە هاوکار نین، لە بەرامبەریشدا وڵاتانی تر هەن کە لەم ڕوەوە هاوکارن."
ڕونیشی کردەوە کە "فەرمانگەکە ڕەشنوسێکی ئامادە کردوە بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پارە و تۆمەتباران، ئێمە بەردەوام بەدواداچون لەگەڵ وڵاتان و گۆڕانکارییەکاندا دەکەین، بەڵام یاسا ناوخۆییەکانی هەندێک لە وڵاتان ڕێگە بە گرتنەبەری ڕێکارێکی دیاریکراو نادەن کە عێراق داوای دەکات."
وتیشی"عێراق پەنا دەباتە بەر ڕێگای دانوستان و میکانیزمی جێگرەوەش لەگەڵ وڵاتاندا هەیە لە پێناو هاوکاریکردندا"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "زۆرێک لە وڵاتان هەن بۆ چەندین مەبەستی جۆراوجۆر هاوکار نین، کە هەندێکیان ئابورین و هەندێکی تریان پەیوەندییان بە لایەنی مرۆییەوە هەیە و هەندێک جاریش کەسی گەندەڵکار مافی پەنابەری لەو وڵاتانە هەیە، بۆیە ڕادەستکردنەوەیان قورس دەبێت."