عەبدولڕەحمان جەزائیری: بەکارهێنانی دۆسیەی گەندەڵی بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسییەکان مەترسیدارە
  2026-07-06     

عەبدولڕەحمان جەزائیری، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق، هۆشداری دا لە بەکارهێنانی دۆسیەکانی گەندەڵی وەک کارتی فشار لە ململانێ سیاسییەکاندا و بە مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر سەقامگیری وڵات وەسف کرد.

ئاوێنە: ​جەزائیری ئاماژەی بەوە کرد کە کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و گۆڕینی ئەو سیستەمە سیاسییەی کە بە وتەی ئەو لەسەر بنەمای "گەندەڵی" دامەزراوە، ئەرکێکی زۆر قورسە. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە چوارچێوەی ململانێ سیاسییەکان دەربهێنرێت و بە شێوازێکی پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، چونکە بەکارهێنانی ئەم دۆسیەیە بۆ لێدان لە رکابەرە سیاسییەکان، تەنها بارودۆخی وڵات ئاڵۆزتر دەکات.

​لە کۆتاییدا، عەبدولڕەحمان جەزائیری دووپاتی کردەوە کە پێویستە پرسی گەندەڵی لە کێبڕکێ و ململانێ سیاسییەکان جیا بکرێتەوە، تاوەکو بتوانرێت دەرەنجامی ئەرێنی و کرداری بۆ شەقامی عێراقی هەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×