عەباس موتعهب، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گەڕانەوە لە دەستەی نەزاهەی فیدراڵی، کە هاوکات جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی گەڕانەوەی پارەکانی عێراقە، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا رایگەیاند: دەستەکەیان سەرکەوتوو بووە لە دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆری ئەو پارانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە دەرەوەی وڵات هەبوون.
ئاوێنە: ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە رێگرییەکی یاسایی لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە کردووە و چیتر ناتوانن مامەڵە بەو سەروەت و سامانانەوە بکەن. بە گوتەی موتعهب، دەستەی نەزاهە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دادی عێراق، لە قۆناغی ئێستادا سەرقاڵی رێکارە یاساییەکانن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای مەدەنی، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، کە بە بڕێکی بەرچاو مەزەندە دەکرێن.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گەڕانەوە ئاشکرایکرد، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا رەشنووسی یاسایەکی تایبەت بە میکانیزمەکانی گەڕاندنەوەی پارە دزراو و بەتاڵانبراوەکان، بەمەبەستی پەسەندکردن رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت.