هەمو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە خانەوادەكەمان خەریكی ئامادەكارییە بۆ سازكردنی چلەی شاعیری كۆچكردوو محەمەد عومەر عوسمان، تاكە مەراسیمی چلەی شاعیر ئەوەیە كە ئێمە ئێستا ئامادەكاریی بۆ دەكەینو هەر بەڕێزێك خۆی بەدڵسۆزی شاعیر دەزانێت، بانگهێشت دەكەین بۆ هاریكارییمان لەم مەراسیمەدا.
هەروەها هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە مامەڵەكردن بە بەرهەمو میراتی ژەنراڵی پایزە-ەوە بەتەنیا مافی ئێمەیە، بەتایبەتی تاقە دیوانەكەی "لەغوربەتا"، كە هەوڵ دەدەین لەئاییندەدا بەشێوازو چاپێكی شایستەوە لەچاپی بدەینەوەو بیخەینە بەر دەستی خوێنەرانو هۆگرانی شیعرە پایزییەكانی ژەنراڵ... وەكو پێڕەوییكردن لەنەریتی باویش، كەلوپەلو ئامڕازە بەكارهێنراوەكانو نوسینو تابلۆكانی شاعیریش بۆ نماییشكردن هەڵدەگرینو لەكاتی خۆیو لەجێگەی شیاودا بۆ هەواداران نماییش دەكرێن.
یادی ئەم شاعیرە مەزنەمان هەر گەش بێتو با هەمیشە خۆشەویستییە گەورەكەی بۆ مرۆڤو سروشتو گیانلەبەران بەرز رابگرینو نەهێڵین یادەكەی خامۆش بێت.
خانەوادەی محەمەد عومەر عوسمان
6 / 11 / 2019
سلێمانی