به‌بڕیاری عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، باسم به‌دری ده‌كرێته سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ده‌نگۆی لادانی عه‌لی عه‌لاق له پۆستی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراقیش هه‌یه.
ئاوێنه: میدیای ره‌سمی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، فالح زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاریداوه به دانانی باسم به‌دری له پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌جێی عه‌بدولكه‌ریم به‌سری.
باسم به‌دری سه‌ركرده‌یه له حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و له ساڵی 2013ه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای لێپێچینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ی بوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیاكانی عێراق بڵاویان كردۆته‌وه كه عه‌لی عه‌لاق له پۆستی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق لادراوه‌و نزار ناسر له جێگه‌ی دانراوه.