رادیۆی مۆنتی کارلۆ ئاماژەی بەوەداوە کە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتۆن بکات و گرنگترین بابەت کە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دەیوروژێنێت چەکداماڵنی میلیشیاکانی عێراقە، چونکە ماوه‌ی ساڵێك له‌به‌رده‌م كابینه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی فیدراڵە.
ئاوێنە: رادیۆی مۆنتی کارلۆ راپۆرتێكی بڵاوکردەوە کە هەڵوێستی حکومەتی عێراقی تێدا ئاماژە بۆ کراوە، کە بە توندی پێشوازی لە ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی هێرشەکان دەربڕیوە. بەڵام حکومەتی ناوەند نیگەرانی فەرمی لە بەغداش پشتڕاستکردەوە سەبارەت بە ئەگەری تێوەگلانی گروپه چه‌كداره‌كان لە رووبەڕووبونەوەکەدا، کە ڕەنگە پلانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چەک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا تێکبدات.
باسیش لەوەکراوە، کە نوسینگەی عەلی زەیدی سێ بابەتی سەرەکی ئاشکراکردووە کەلە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن بۆ دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیوروژێنێت.
بەپێی راپۆرتەکە ئەو بابەتانەی زەیدی دەیوروژێنێت، چەکداماڵینی گروپه‌كانە، کە ناوبراو داوای ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە واشنتن دەکات بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەو چەکانەی کە لەلایەن گروپه‌كانه‌وه كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پشتیوانی ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی كاتی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لەگه‌ڵ هێزە ئەمنییەکاندا.
هاوکات یه‌كێكی دیكه لە پرسەکان؛ دۆسیه‌ی لوبنانه، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، زه‌یدی بەنیازە دەستپێشخەرییەک پێشنیار بکات کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و حکومەتی لوبنان سەبارەت بە چەکداماڵینی ئەو حزبە.
جگە لەوەش ئەوەش خراوەتەروو، ئەو دەستپێشخەرییە لەسەر بنەمای ڕێبازێکە کە پلانی سنوردارکردنی چەک لە عێراق بە هاوتاکەی لە لوبنان دەبەستێتەوە، هاوکات بەدوای پشتیوانی سیاسی ئەمریکاشدا دەگەڕێت بۆ ئەو هەنگاوە.
هەرچی پرسی سێیەمیشە په‌یوه‌ستە به دۆسیه‌ی ئابوورییەوە، مۆنتی کارلۆ نوسیویەتی "عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكایه‌تی شاندێك ده‌كات كه زیاتر له 100 بازرگانی گه‌وره یاوه‌ری ده‌كه‌ن، کە دەستپێشخەرییەکیان هەڵگرتووە بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی بێ وێنەی ئەمریکی".
ئەوەش هاتووە "بەگوێرەی دیدگای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئەو وەبەرهێنانانە زۆر پێویستن بۆ سەرخستنی پلانی چەکداماڵینی گروپه عێراقییەکان، هەروەها بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووری عێراق کە بەهۆی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە بە قەیرانێکی گەورەدا تێدەپەڕێت".