عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له یه‌كه‌م وتاریدا دوای ده‌ستبه‌كاربونی له پۆسته‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ئه‌وله‌ویه‌تی یه‌كه‌می حكومه‌ته‌كه‌مان ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌یه‌كی چاکسازیی ئابوری و دارایی گشتگیره‌و ده‌شڵێت، ره‌نگه چاكسازی قورس بێت، به‌ڵام مه‌حاڵ نییه.
ئاوێنه: عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له یه‌كه‌م وتاریدا دوای ده‌ستبه‌كاربونی له پۆسته‌كه‌ی، سوپاسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد بۆ متمانه پێدانی و هه‌روه‌ها سوپاسی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد بۆ بەشداریان لە سەرخستنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتدا.
زه‌یدی وتی، قۆناغی داهاتو قۆناغی هاوبەشیی نیشتمانیی ڕاستەقینە دەبێت کە تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان بەخۆوە دەبینێت و بەڵێن دەدەین كه دڵسۆزانه كاربكه‌ین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵه‌نگارییه‌كان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وله‌ویه‌تی یه‌كه‌می حكومه‌ته‌كه‌مان ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌یه‌كی چاکسازیی ئابوری و دارایی گشتگیره به ئامانجی بنیاتنانی ئابورییەکی نیشتمانیی بەهێز، هەمەجۆر و بەردەوام، کە پشت بە تاكه سەرچاوەیه‌ك نەبەستێت.
وتیشی، به‌رنامه چاکسازییەکە پشت دەبەستێت بە بوژاندنەوەی پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشتیاری و وەبەرهێنان، لەگەڵ هاندانی تواناکانی نیشتمان و كارامه‌یی عێراقییەکان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بە هەمو هێزی خۆمانەوە کار دەکەین بۆ پاراستنی سامانی گشتی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی بە هەمو شێوەکانییەوە، لەبەرئەوەی ڕێگرە لەبەردەم گەشەپێدان و ڕەوتی دەوڵەت دوادەخات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ره‌خساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و کەمکردنەوەی بێ‌کاری، لە ئه‌وله‌ویه‌ته گرنگه‌كانی حکومەتە، ئەویش لە ڕێگەی دەستپێکردنی پڕۆژەكانی به‌رهه‌مهێنان و گەشەپێدان، هاندانی وەبەرهێنان و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشێکی سەرەکی لە بنیاتنانی ئابوریی نیشتمانیدا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، کار دەکەین بۆ فه‌رهه‌مكردنی ژینگەیەکی دادپەروەرانە کە دابەشکردنی بێلایەنانەی دەرفەتەکان لەنێوان سەرجەم تاكه‌كانی عێراقدا مسۆگەر بکات، بەدور لە خزمخزمێنە و جیاکاری، بەشێوەیەک کە بنەمای هاوڵاتیبون و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بچەسپێنێت.
وتیشی، بە شێوازێکی ناوازە پاڵپشتی کەرتی پەروەردە و خوێندن دەکەین، لە ڕێگەی پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن، نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردنی قوتابخانە و زانکۆکان، پاڵپشتیکردنی خێزانی پەروەردەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی دامەزراوە ئەکادیمی و زانستییەکان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، بە پلانی کردارییەوە هەنگاو دەنێین بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکی و تەندروستییەکان، پەرەپێدانی نەخۆشخانە و سەنتەرە تەندروستییەکان، دابینکردنی چارەسەر و دەرمان و مسۆگەرکردنی گەیشتنی خزمەتگوزاریی تەندروستی شایستە بە هەر هاوڵاتییەک لە شار و گوندەکاندا بە یەکسانی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دۆسیەی خزمەتگوزارییەکان و ژێرخان وەک بارمتەی بەڵێنە دواخراوەکان نامێنێتەوە، بەڵکو دەبێتە مەیدانێک بۆ کارکردن و بەدیهێنانی دەستکەوتی ڕون، لە ڕێگەی پڕۆژە ستراتیژییه‌كانه‌وه بۆ باشترکردنی کارەبا، ئاو، ڕێگاوبان، ئاوەڕۆ، گواستنەوە و نیشتەجێبون.
به‌قسه‌ی زه‌یدی، حکومەتەکەیان دەبێتە حکومەتی دەوڵەتی دامەزراوەکان و حکومەتی یاسا و دادپەروەری، کە كراوه ده‌بێت به‌ڕوی هه‌موان و گوێ لە دەنگی هاوڵاتی دەگرێت.
هه‌روه‌ها وتیشی، کار دەکەین بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، پاراستنی سەروەریی عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندییە عەرەبی، هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانمان لەسەر بنەمای ڕێزی یەکتری و بەرژەوەندیی هاوبەش، بەشێوەیەک کە پێگەی عێراق و ڕۆڵە مێژوییەکەی لە ناوچەکەدا بپارێزێت.
له‌كۆتاییشدا جه‌ختی كرده‌وه، ڕێگای چاکسازی ڕەنگە قورس بێت، بەڵام مەحاڵ نییە کاتێک نیازه‌كان به‌كبخرێن و هەوڵەکان دڵسۆزانه بدرێن.