2019-11-01   2795     
ئا: ئاوێنە
ئەم رۆژانە سەرتاسەری وڵاتی شیلی خۆپیشاندانو ناڕەزاییە بەرامبەر بەنادادپەروەریی، ئەمڕۆ لاپهەزاران خۆپیشاندەر لەسانتیاگۆ گۆرانی "ڤیڤا شیلی" ڤیكتۆر خارایان وتەوە، ئەو هونەرمەندە شۆڕشگێڕەی 46 سال لەمەوبەر دەسەڵاتی دیكتاتۆری ژەنراڵ بینۆشە بەتەور پەنجەكانی دەبڕنەوەو دەستو مەچەكی دەشكێنن، بەڵام هێشتا كۆڵی نەداو لەسرودو گۆرانی وتن بۆ ئازادیو دادپەروەریو سۆسیالیزم نەكەوت، سەرەنجام درایە بەر رێژنەی گولەو لەتەمەنی 35 ساڵیدا شەهیدیان كرد.
خارا بەئایكۆنی خەباتو تێكۆشان لەدژی ستەمكارییو چەوسێنەران دادەنرێت لەشیلیو ئەمەریكای لاتینو لەسەرتاسەری جیهاندا.