چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌ویدا بڕیاریدا به دواخستنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو بۆ دوسبه‌ی چوارشه‌ممه.
ئاوێنه: عه‌باس عامری، ئه‌مینداری گشتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق وتی، كه‌شی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چوارچێوه‌ی ئه‌رێنی بوه، تێیدا ته‌واوی بۆچونه‌كان له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه خرانه‌ڕو و گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه پێویستی به كاتی زیاتره.
وتیشی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاریدا سبه‌ی سێشه‌ممه جارێكی دیكه كۆبببته‌وه بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكان و گه‌یشتن به ئه‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتو.