عوده‌ی عه‌بدولهادی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان پێشبینی ده‌كات كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، جارێكی دیكه دوابخرێت.
ئاوێنه: عوده‌ی عه‌بدولهادی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، له لێدوانێكدا بۆ میدیای عێراقی وتویه‌تی، پێشبینی ده‌كرێت كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی چوارچێوه‌كه بۆ سبه‌ی یاخود دوسبه‌ی دوابخرێت ئه‌وه‌ش له‌پێناو پێدانی كاتی زیاتر بۆ دیداره چڕه‌كان و وتوێژه‌كان كه 72 سه‌عاته ده‌ستیان پێكردوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئامانج له‌م دیدارانه رێككه‌وتنه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناونانی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.
وتیشی، تا ئه‌م ساته ناتوانرێت دڵنایی بدرێت له‌سه‌ر گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی، بەڵام هەندێک لایەن هەن کە دیدگا‌و بۆچونیان لە یەکترەوە نزیکە.
جه‌ختیشی كرده‌وه، له 24 تا 48 کاتژمێری داهاتو دیاریکردنی ئاراستەی بڕیارەکان رون ده‌بێته‌وه. ئاماژەی بەوەش کرد، قسەکردن لەسەر یەکلاکردنەوەی کاندیدێکی دیاریکراو هێشتا زوە، چونکە له‌كاتێكدا تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە کاندیدێک پێشنیاركراون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ سبه‌ی یان دوسبه‌ی دواده‌خرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك رێگه‌خۆشكردنێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بژارده‌كان و دیاریكردنی ناوی كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتو.