2019-10-22   5173     
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات كه ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، شاعیر‌و نوسه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به (جه‌نه‌ڕاڵی پایز) كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه.
ئاوێنه: پۆلیسی سلێمانی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس‌و گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وت كه ناوبراو له‌ڕێی خۆهه‌ڵواسینه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه له‌ئێستادا ته‌رمی شاعیر‌و نوسه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری، به‌مه‌به‌ستی پشكین‌و ئه‌نجامدانی توێكاریی. هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌مڕه‌وه په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ته‌مه‌نی 67 ساڵه‌و یه‌كێكه له‌شاعیرو نوسه‌ره دیاره‌كانی شاری سلێمانی‌و هه‌رێمی كوردستان.
ژیاننامه‌ی شاعیر:
ناوی (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)ه، له‌ساڵی (1957) له‌گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له‌دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی‌و ئاماده‌یی هه‌ر له‌شاری سلێمانی ته‌واوكردووه.
هه‌رله‌سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه ده‌ستی به‌كتێب خوێندنه‌وه كردووه، له‌ساڵی (1975) ده‌ستیكردووه به‌نوسینی شیعر‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی.
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان، كۆی به‌رهه‌مه‌كانی له‌دیوانێكدا به‌ناوی (له‌غوربه‌تا) بڵاوكردۆته‌وه تائێستا دو ماسته‌ر له‌سه‌ر شیعره‌كانی وه‌رگیراوه له‌چوار نامه‌ی دكتۆراش وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی به‌كارهاتووه‌و تائێستا شیعره‌كانی بۆچه‌ندین زمانی زیندو وه‌رگێڕدراون.
نازناوی (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز)ی بۆخۆی هه‌ڵبژاردووه.