خێزانێک، لەبیارە چایخانەیەک بەناوی "چایخانەی عوسمان هەورامی" لەسەر دواهەمین خاڵی سنوری عێراقو ئێران دادەنێنو رۆژانە لەبەرەبەیانییەکی زوەوە تاوەکو نزیک دوازدەی شەو کاردەکەن.
سەنگەر مەنسور، سەرپەرشتیاری چایخانەکە دەڵێت "هەمو خێزانەکەمان کاری تیا دەکەینو ماڵیشمان هەر لەتەنیشت چایخانەکەیە، تامو چێژی چاکەمان بەھۆی سازگاری ئاوی کانییەکەوە سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوەو بژێوی خێزانەکەمان لەسەر ئەم چایخانەیەیە، کە بەناوی هونەرمەندێکی هەورامانەوە ناونراوە".
ئا: دڵنیا مەحمود
ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات