کورد نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت!  
  2025-03-31       184       

نوسەر : دوکتور گونتیر  دیشنەر 

بۆ کوردی : ڕەشاد-  مستەفا سوڵتانی                                   

 

 پێشەکی وەرگێڕ:

دوکتور گونتیڕ دیشنەر ساڵی ١٩٤١ لە ئاڵمان لە دایک بوە . ساڵیانی ساڵە سەبارەت بە کێشەی نەتەوەی کورد لێکۆڵینەوە دەکات .و لەم بوارەدا، چەندین کتێب و ڕاپۆرتی بە شێوەیەکی زانستیانە و ئاکادمی پێشکەش کردووە .چەندین جار سەردان و دیداری کوردستانی کردووە و، لە گەڵ سیاسەتوانانی کورد و لە وانە مەلا مستەفا بارزانی  ڕێبەری بزووتنەوەی ساڵی ١٩٧٥، کە پەیوەندیەکی نزیک و دۆستانەی هەبوەو هەر وەها لە گەڵ جەلال تاڵەبانی، عەبدوڵا ئوجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان و مەسعود بارزانی دیدار و گفتۆگۆی کردووە . کتێبەکە بە زمانی ئاڵمانی نوسراوە و بە زمانی ئیگلیزی و فارسی تەرجومە کراوەتەوە،  بۆ دڵنیایی زۆرتر هەم لە تەرجومە ئینگلیزیەکە و هەم لە تەرجومە فارسیەکە، ئەمما بە زۆری لە تەرجومە ئینگلیزیەکەی کەڵکم وەر گرتوە. تەرجومە کە لە سەر سایتەکان بڵاو کرایەوە . خوێنەران تەرجومەکەیان پێی جوان و دڵگیر و پاراو بوو. من تەنیا بەشی باکوری کوردستانم بەناوی " ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین" ! بۆ تەرجومە  هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە.

                                                          

  ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین!

جواهیر لال نەیهرۆ* ساڵی ١٩٣٥ سەبارەت بە گەلی کورد دەڵێت:

  "بە ڕاستی چۆن دەبێت باوڕ کەیت، کە بتوانی بۆ هەتا هەتایە و هەمیشە  نەتەوەیەک سەرکوت کەیت .نەتەوەیەک بۆ وەر گرتنی سەربەستی و ئازادی، پێی داگرتوە و خەبات دەکات و بۆ بە دەس هێنانی ئەو ئازادییە حازرە هەر نرخێک بدات".

ئاگری نەورۆز دژی زۆحاک، ئەم جوملە کورتە بیستی مارسی ٢٠٠٣ سەر دێڕی  ڕۆژنامەیەکی تورکی بە ناوی ئۆزگور گوندم بوو .کە ڕۆژنامە فرۆشانی شاری دیاربەکر (ئامید ) دەیانفرۆشت و بڵاویان دەکردەوە .گەورەترین شاری باکوری کوردستاب دیاربەکرە کە دانیشتوانی بە یەک میلیون کەس دەگات و تەقریبەن ٩٠ لە سەدی شارۆمەندانی کوردن .لە ئەفسانە کوردیەکاندا زۆحاک پاشایەکی زاڵم بوە کە بە دەستی کاوەی ئاسنگەر کوژراوە و، کاوە پاش کوشتنی زۆحاک لە سەر چیاکان و شاخەکان ئاگری کردوەتەوە و، بەم شێوەیە جەماوەری خەڵکی بۆ شۆڕش بانگەواز کردوە .لە ڕۆژنامەکەدا ناوێک لە زۆحاکی زەمانە نە براوە بەڵام هەموو دەزانن کە مەبەست کێیە .چونکوو دروشمی نەورۆز و بەهاری ئەمساڵ ئازدای بۆ کورد، ئازادی بۆ عەبدواللە ئوجەلان  لە زیندان و مەحکوم کردنی هێرشی سپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق بوو .کومیتەتبەڕێوە بەر ی ئاهەنگی نەورۆز، چالاکانە بە شێوەیەکی شکۆدار، لە شارەگەورەکانی باکوری کوردستان و بە تایبەت لە ئەستەموڵتێکۆشابوو. نوێنەرانی نقابەکان  هاوکاری کومیتەکەیان کردبوو .یانەی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی تر کە لایەنگری " حیزبی میللی " بوون و ئەم حیزبە قەدەغە کرابوو بەشداریان کرد .بەشێکی زۆر لە بەرنامەی نەورۆز لە لایەن پولیسی تورکیاوە قەبوڵ کرابوو .بەڵام بەڕێوە چونی مەراسم و ئاهەنگەکە لە شارەکانی تر وەک : بینگوڵ،بتلیس، جەزیرە،ئەرزنجان،حکاری و  سییرت قەدەغە کرابوو.پولیس بە تایبەت نەیهێشت تا میوانانی بیگانە و گوروهێکی ئاڵمانیش کە دەیانویست لە مەراسمی نەورۆزی حەکاری بەشداری کەن، لە کاتی گونجاودا بگەن .پولیس جادەکانیان کونترول دەکرد و داخستبوو . سەدان کەس لەم میوانانە لە لایەن پولیسەوە دەستگیر کران . لە هەر شارێکێش کە ئیجازەی درابوو، پولیس بە کۆمەڵ  و بە تایبەت لە شوینە جیاکانی دیار بەکر ڕاوەستابون . ئوتوبوسی پڕ لە پۆلیس، تانکی تۆپ دار و ئەم لا و ئەو لای جادەکە بە درێژایی دە کیلومیتر، تا شوێنی مەراسمەکە لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە گەمارۆ درابوو .کونترۆڵی مەراسمەکە لە لایەن  هێزەکانی کەماندۆی پولیس، تیر هاوێژەکان و دوور بینی لینزدار کە لە سەر ماڵەکان بە نهێنی دانرابوون دەکرا . نیک پراونز  هەواڵنیری مونیخی ڕاپۆرتێکی بەر فراوانی، سەبارەت بە پولیس کە چۆن بەهانە و پەڵپی دەگرت ئامادە کردبوو .لە ڕاپۆرتەکەدا هاتبوو، نەیانهێشت هەزاران کەس بۆ مەراسمەکە بێن و بەهەواڵنیرەکانیش کە کامێرایان پێ بوو، ئیجازە نەدرا، بەشداری کەن . پولیس زۆر کردەوە و ئاکاری ناشیرینی دەر حەق بە ژنان، کە ئاڵای کوردستانیان هەڵگرتبوو نیشان دا . بە زۆر و ئیهانە ئاڵاکانیان لە دەستی ژنان دەڕفاند . بێ حورمەتی و کردەوی سووک  و بێ نرخی پولیس، نەیتوانی لە کۆبونەوەی پانسەد هەزار کەس، یانی نێوەی دانیشتوانی دیاربەکر بەرگری بکات . وەحشیگەری پولیس تا ئەو ئاستە خۆی گەیاند کە سەدان کوردی ئازادیخواز بە هۆی لە ژێر پێ نانی یاساکانی پولیس ودروشم دان لە دژی حکومەت دەستگیر کران .جەماوەرەکە یەکدەنگ دروشمی ئازادی بۆ کوردستان وبژی سەرۆک ئاپۆیان دەدا. ئاپۆ ناز ناوی عەبدوڵا ئوجەلانە، کە کوردەکانی باکور هەڵیانبژاردووە و هاومانای مامۆیە .عەبدواللە ئوجەلان تەنیا زیندانی "گرتوخانەی ئەمراڵی" یە کەلە دووڕگەی مەڕ مەڕەهەڵکەوتوە . ئەم گرتووخانەیە بە شێوەی جۆراوجۆر لە ژێر چاوەدێری ئەرتەش و پولیدایە . لەم زیبدانە ترسناکەدا، تەنها ئوجەلان ڕاگێراوە و، بە شێوەی  جۆراوجۆر پەیوەندیەکانی لە لایەن دوژمنان و ئەشکەنجە وانانی تورکەوە،پچڕاوە و بە تاق و تەنیا زیندانیە . هەواڵنیری فەرەنسا لە وتاریکدا  کە پاش دوو مانگ دوای مەراسمەکەی نەورۆز نوسراوە ئاماژە بە قین وتوڕیی سەرۆکی هێزە ئەمنیەتیەکان دەکات، کە تەنیا دروشم گەلێک بووە، کە لە لایەن جەماوەرەوە دەدرا . لە حەکاری سیزدە کەس بە تاوانی پڕۆپاگاندەی ئاشکرا بۆ جیابونەوە، کە لەفیلمیکی ڤیدئویی پولیس،کە بە شێوەی نهێنی لە قسە و باسی بەڕێوە بەرانی مەراسمەکەە هەڵگیراوە، دەستگیر کران . فیلمەکەتەنها دیمەنی مەراسمەکە نیشان دەدا و هیچ دەنگێک نابیستی . بۆیە سەردێڕی وتاری هەواڵنیری فەرەنسا ئاوا بوو : بەڵگە تەنیا فیلمێکی بێ دەنگە!  بەڵام کەسگەلێک کە لە خوێندنەوە و جموجوڵی لێوی قسەکەرەکان بسپۆڕ و شارەزان، بە متمانەوە ڕایان گەیاندوە کە جەماوەری خەڵک بە تێکڕا و یەک دەنگ شیعاری بژی حیزبی کرێکارانی کوردستان و هەروەها خوازیاری ئازادی ڕێبەری  زیندانی کراوی حیزبی پی کا کا، یانی عەبدواللە ئوجەلان بوون .جمهوری تورکیا بۆ شکستی بزووتنەوەی کوردی باکور، ئۆڕگانە جۆراوجۆرە ئەمنیەتیەکانی ڕێک خستوە و ساڵهای ساڵە دژی نەتەوەی کورد شەڕ دەکەن .ئیستاش بە بیستنی ناوی عەبدواللە ئوجەلان وەک بی دەلەرزن و ترسیان لێ دەنیشێت . شەری عەداڵەتخوازانە و پارتیزانی کوردی باکور و خواست و مەیلی جیابونەوە لە  تورکیا، ترس و سامێکی  لە نێو هێزە ئەمنیەتیەکانی تورکیا خولقاندووە کە زۆریش بەر چاوە . لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٤ تا١٩٩٩ بە دروست بوونی حیزبی کرێکارانی کوردستان " پی کا کا " لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا، خەباتی گەلی کورد بە چلە پۆپەی خۆی گەیشت . شەری داسەپاو بە سەر کوردەکاندا، باری نیکۆنۆمی و نرخی دراو  و پارەی تورکیای بەرەو نابودی و ڕووخان برد .تورکیا لە بواری هەڵسەنگاندن و ڕوانگەی نێو نەتەوییەوە، سەبارەت بە ئەشکەنجەی موخالیفان و دژ بەرانیەوە، خراپ ترین و وەحشی ترین ولات بوو .دەسەڵاتی نیزامی پارتی کریکارانی کوردستان کە لە لایەن عەبدواڵلە ئوجەلانەوە بنیاد نرا و رێبەری دەکرا، پاش دیل کردنەکەی لەنۆڤەمبەری ١٩٩٩ و ڕفاندنی بەرەو تورکیا، لاواز و کز بوو و لە باری سیاسیەوە دەوری جارانیان نە ما . بە هوی فشار و زەختی ئیتحادیەکانی ئەوروپا، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ و هەروەها هەندی لەوڵاتانی  ئەندامی ناتۆ*، تورکیا ناچار کرا تا لە هاوینی ٢٠٠٢ لانی کەم ریفورم گەلێک لە بواری فەرهەنگی و کولتوریەوە بۆ کوردەکان لە بەرچاو بگرێت . لە م پێڤاژۆیەدا وەعدەیان  دا، کە هەلومەرجی فێر بوونی زمانی کوردی، لە ژیر چاوەدێڕی حکومەتدا دابین بکرێت . مەدرەسە و قوتابخانە بۆ ئەو مەبەستە ئامادە بکرێت .لەئاخری ساڵی ٢٠٠٢ حکومەتی نیزامی کە لە کوردستانی باکور ژیانی لە جەماوەری خەڵک تاڵ و ناخۆش کردبوو، هەڵسپێردرا و لاچوو . بەڵام دامەزراندانی پارت و ڕێکخراوە کوردیەکان وەک جاری جاران هەر قەدەغە بوو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×