کچانو خانمانی گەرمیان، خولیایان بۆ ئەسپسواری زیادیکردوە، بەشێکیان ئەسپ بەخێو دەکەن، بەشێکی تریشیان بەشێوازی هونەری لەلایەن مامۆستای تایبەتەوە خۆیان فێری ئەسپسواری دەکەن.
لەم فیچەرەدا شیرین ئەحمەد، وەک مامۆستایەکی شارەزا لەئەسپسواری، باسی ئەزمونی خۆیو ئەو کچو ژنانەمان بۆ دەکات کە وانەی هونەری ئەسپسواری فێر دەکرێن، ئەو دەڵێت: تادێت خولیای خانمانی گەرمیان بۆ ئەسپسواری زیاتر دەبێو تاکە ڕاهێنەریشیان منم . ئا: دڵنیا مەحمود
ئا: دڵنیا مەحمود

ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات
ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.
لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجانو ژنانو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمو حکومەتی ناوەندی عێراقو هەڵبژاردنی کوردستان.
لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی کار لەسەر ئەو بابەتانە دەکاتو چەندین راپۆرتو فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.
"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.