د
ھاوڵاتییەک لەکفری ماوەی 30 ساڵە تەنھا بەپاسکیل ھاتوچۆی شارەکان دەکات، ڕۆژانە لەکفرییەوە دەچێتە دەربەندیخانو سلێمانیو خانەقین، ئەو دەڵێت: بەپاسکیل چوم بۆ دەربەندیخان بۆ لای پزیشک وتم نەخۆشمو ببورە بەپاسکیل ھاتوم، پزیشکەکە وتی "من نەخۆشبم تۆ نەخۆش نیت". حەسەن سەمین، کە ماوەی 57 ساڵە پاسکیل لێدەخوڕێ، داوا لەگەنجان دەکات وەرزش بکەن لەبەر تەندروستی جەستەیان، چونکە پاسکیل ھەم کەم مەسرەفەو ھەمیش لەڕوی ژینگەەوە پاکژە.
ئا: دڵنیا مەحمود

ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات
ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.
لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجانو ژنانو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمو حکومەتی ناوەندی عێراقو هەڵبژاردنی کوردستان.
لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی کار لەسەر ئەو بابەتانە دەکاتو چەندین راپۆرتو فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.
"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.