لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک کوژرا
  2025-02-19       283       

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، ژنێکی کوردی خەڵکی کرماشان بە چەقۆ لە لایەن باوکییەوە کوژرا، دەشڵێن، ئەو ژنە کوردە بە بیانووی شەرەف کوژراوە.

ئاوێنە: ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەبارەی کوشتنی ژنێکی کورد بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو، ژنێکی کورد بە ناوی سەیزادە دنیا حوسێنی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی گوندی بریەخانی سەربە داڵاهۆی کرماشان لە لایەن باوکیەوە بە ناوی سەیەدوڵا حوسێنی بە چەقۆ کوژرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ژنە کوردە بە بیانووی شەرەف لەلایەن باوكیەوە کوژراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بە پێی ئاماری ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە مانگی رابردوودا چوار ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×