ئاسایش: لە هەولێر و دهۆك دەست بەسەر زیاتر لە 51 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
  2025-02-16       173       

ئاسایشی گشتی هەولێر رایگەیاند، لە ژمارەیەك چالاكیدا لە هەولێر و دهۆك دەست بەسەر زیاتر لە 51 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوەو هەروەها 35 بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەریش دەستگیركراون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان سەربە ئاسایشی گشتی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەژمارەیەک چالاکییدا لە چەند هەفتەی رابردو، پاش وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچونی بەردەوام، هەروەها دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە توانرا 35 بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن لەشاری هەولێرو دهۆك.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ژمارەیەک لەو بازرگانانە بازرگانی بیانین و کاری بازرگانی نێودەوڵەتی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن.

ئاشكراشیكردوە، لەم چالاکیانەدا توانرا بڕی 49 کیلۆگرام لە مادەی هۆشبەر جۆری کریستاڵ و 2 کیلۆگرام لەجۆری هیرۆین دەستی بەسەردا بگیرێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەربارانە کراوەتەوە بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×