ئاکار
  2025-01-16       269       

شیعری: تورج نگهبان

وتنی گۆرانی : داریوش
وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام
"''''''''"""""""""""


وێڵی کام حکایەت و ئەفسانەی
لەم پاشە گەردانیەیا، 
شوێن پێ ی یاران بەدی ناکەی
ڕووناکی " ڕووسپی گەورە" خامۆش بوو،
ئەم ئەفسانەیە داگیرسا
کە میراتی ھیچ ئینسانێک
لە شاری"دان" بەدی ناکەی
لە چەن ڕۆژێکی عومری کورتما گیانم لەدەست یا
میھرەبانیم بەرامبەر
ھەموو نا میھرەبانەکان  نوان
ھاوغەمی و ھاو سۆزی 
   و
ھاوزمانیم نوان
دوای ئەم ڕۆژگارە تەڵەکە بازە
ھیچ ئومێدکم نیە..لەدەستم یا
ئەمە ئەو کۆتاییە نیە کە قەولی من نیە 
با وا تێ نەگەی
دیاری ڕۆژگارم جگە لە مووی سپیم
چیتر نیە..
ھەرگیز شانازیم بەوەی کردومە، نەکردوە
سکاڵام لە دوو ڕوویی ئاشنیان نەکردوە  
گەرچی شانازی زمانم
بەناو ئێسقانما داکوتراوە
"من"ێک شەو و ڕۆژ پێشەنگی ھەڵھاتوەکان بووم
سەدان گوڵی ئومێدم لە سینەیا
پەرش و بڵاوکردۆتەوە
بە ڕەنگی خەزان
ئەم ڕۆژگارەم لە دڵ نا
لە پشتی پردە ڕووخاوەکانی
بەردەم نەقشێکی سەرابی
بە ووشیاری سەر مەستی
لە کەلاوەی وێرانی
کاتێ میھرەبانی گەیشت
خەڵکی لە ژیانا ماو ، بەدی ناکەی
ئاخر سەرفرازی چی ئەزانێ
لە سەرێکی نزم کراو..؟
ئەڕۆم دڵی مردوەکان
لەسەرم ئەھێنمە دەرەوە
گەر "فەلەک"لە گەڵما نەبوو
خۆم"چەرخ/ ڕۆژگار" ئەخولێنمەوە
ھەموو ووشە تێنەگەیشتراوەکان
یەک بە یەک..ئەکوژێنمەوە
لە دوو ڕۆژی عومرم، زۆرم دی نەھامەتی
نامەوێ لۆمەی ئەو گێلانە ببیستمەوە
"من"ێک لەسەر خۆڵەمێشی غەم 
عومرم بەسەر بردوە
خۆڵەمێشەکەم بە سەر زینی
ئەسپی عومرم پەژانوە
بمێنمەوە یا  نەمێنمەوە
بەندە پیری زەمانم
بەندە پیری ڕۆژگارم

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×