یوسف جەلال، مێردمنداڵێکی نابینایەو لەمەیدانی حاجیاوا ڕۆژانە سفرەی سەفەری دەفرۆشێ، ئەو دەڵێت "لەتەمەنی سێ ساڵیەوە چاوەکانم لەدەستداوە، ڕۆژانە لەکاتژمێر 5ی بەیانی دێم بۆ ئیش تا 12ی نیوەڕۆ، حەزم دەکرد لەقوتابخانە بومایەو بخوێنم".
ئا: میرخان حەسەن
ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات
ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.
لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجانو ژنانو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمو حکومەتی ناوەندی عێراقو هەڵبژاردنی کوردستان.
لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی کار لەسەر ئەو بابەتانە دەکاتو چەندین راپۆرتو فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.
"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.