2019-10-13   2792     
شیعری: هێمن ئەحمەد
لەوەتەی کوردم
بەشەو و ڕۆژ
ھەر لە شاخ و لە سەنگەرم
ھەرجارەی دڕندەیەکی برسی
ھێرشی کردۆتە سەرم
لەوەتەی کوردم
نازانم بۆ کوێ ھاواربکەم
دەستەکانم بەرەو کوێ
ھەڵبڕم و نزا بکەم
لەوەتەی کوردم
ھەرجارەی پارچەیەک
لەلاشەم دەبڕدرێ
برینێکم ساڕێژ نابێ
خوێن لەلایەکی ترم دەتکێ