شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ كاندیده سه‌ركه‌وتوه‌كانی جوڵانه‌وه‌كه‌ی كۆبۆوه و لە كۆبونەوەكەدا سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری فراكسیۆنهكە له په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكران.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ كاندیده سه‌ركه‌وتوه‌كانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان كرا كه بڕیاره دوسبه‌ی دوشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د سلێمان، په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێوه وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كورده‌وان جه‌مال به سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ و سیپان ئامێدی به جێگیری سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه دیاریكران.
هاوكات، خۆشی فه‌ره‌یدون به بڕیارده‌ری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرا.
له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه 20ی مانگی رابردو به‌ڕێوه‌چو، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی توانی 15 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت و بوه هێزی سێیه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم.