ڕۆمانێکی بەختیار عەلی لە نێو ١٠٠ باشترینەكانی سەدەی ٢١دایە
  2024-11-25       308       

ڕۆژنامەی نۆیە زیوریخە تسایتونگ لیستی باشترین ١٠٠ کتێبی سەدەی ٢١ـی بڵاوکردەوە و ڕۆمانی’دواهەمین هەناری دوونیا’ لە نووسینی بەختیار عەلی یەکێکە لەو ١٠٠ کتێبانە و بەپێی ڕیزبەندییەكە لە پلەی ٨٠ یەمنیی باشترین كتێبەكاندایە.

ئاوێنە: ڕۆژنامەی نۆیە زیوریخە تسایتونگ لیستی باشترین ١٠٠ کتێبی سەدەی ٢١ـی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ریزبەندییەکەی رۆژنامەی نۆیە زیورخە بۆ باشترین ١٠٠ کتێبی سەدەی ٢١، رۆمانی ئوستەرلیتزی تایبەت بە نووسەری ئەڵمانی، وینفرید گیۆرگ سیباڵد لە ریزبەندی یەکەمدایە.

لە ریزبەندی دووەم کتێبی ‘ئازادیی’ دێت کە لەلایەن جۆناسن فرانزێن، نووسەری ئەمریکییەوە نووسراوە و لە دوای ئەویش کتێبی ‘کاتی دەستی دوو’ دێت کە سڤێتلانە ئەلێکسیڤێچ، رۆژنامەنووسی بێلارووسی نووسیوێتی.

هەر لە ریزبەندییەکەدا کتێبی ‘دواهەمین هەناری دونیا’ـ لە نووسینی بەختیار عەلی ریزبەندی ٨٠ـەمینی گرتووە.

ڕۆژمانی دواهەمین هەناری دونیا، یەکێکە لە دیارترین رۆمانەکانی بەختیار عەلی و لە ئاستی نێودەوڵەتییدا، بۆسەر حەوت زمانی جیاوازی بیانی وەرگێڕانی بۆ کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×