سومەیە حەمە جەعفەر، یەکەمی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشیو زانکۆکەی بوە، بەڵام پێنج ساڵە خەریکی کاری هەنار ڕنینەو کرێکاریو کارگوزاریشی کردوە لەنەخۆشخانەو لەچێشتخانەش کاری کردوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی دابین بکات، ئەو بەنیازە ماستەرو دکتۆرا بخوێنێتو دەڵێت "هەموو کەسێک بۆ ئەوە هەوڵدەدات بەری رەنجو ماندوبونی خۆی بخوات".
ئا: میهرەبان سەلام
ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات
ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.
لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجانو ژنانو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمو حکومەتی ناوەندی عێراقو هەڵبژاردنی کوردستان.
لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی کار لەسەر ئەو بابەتانە دەکاتو چەندین راپۆرتو فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.
"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.