ڕزگار عەزیز، بەهۆی تواناو سەرکەوتنی لەکارەکانیدا، بۆتە یەکێك لەکاریکاتێریستە بەناوبانگەکانو براوەی چەندین خەڵاتی جیاجیایە لەوڵاتانی میسرو بولگاریاو عێراقو سعودییەو چەند وڵاتێکی تر. ئەو بەبێ بڕوانامەو خول، ئەزمونێکی باشی لەکاریکاتێردا پەیداکردوەو ڕۆژانە لەکەناڵو سۆشیال میدیای وڵاتە جیاجیاکانەوە کارەکانی بڵاودەکرێنەوەو گرنگیان پێدەدرێت، ئەو دەڵێت: شارەزایی لەم هونەرەدا ڕەنج و ماندبون و کاتی زۆری دەوێت.
ئا: دڵنیا مەحمود
ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات
ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.
لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجانو ژنانو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمو حکومەتی ناوەندی عێراقو هەڵبژاردنی کوردستان.
لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی کار لەسەر ئەو بابەتانە دەکاتو چەندین راپۆرتو فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.
"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.