کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە
  2024-10-23       253       

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم کەمێک بەرزدەبێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، پلەی گەرمی لە تۆمار کراوى دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 25  پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 23 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 22 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 26 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 24  پلەى سیلیزى

زاخۆ      : 22  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى

سۆران    :  22 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   27 پلەى سیلیزى

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×