بەھەشتی ئیجباری، دەربارەی دینداری و بکەرە دینییە تازەکان لەکوردستاندا
  2024-10-10       264       

ئەمەی سەرەوە ناونیشانی تازەترین کتێبی منە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاویدەکاتەوە.

کتێبەکە لێکۆڵینەوەیەکی کۆمەڵناسانەیە سەبارەت بەو رەوت و بکەرە دینییە تازانەی لە دونیای دوای ڕاپەریندا دروستبوون. شیکرنەوەی گوتارە جیاوازەکانی ئەم بکەرە دینییانە و ناساندنی ئەو فۆرمانەش لە دینداریی، کە دروستیدەکەن و گەشەی پێئەدەن، لە بابەتە سەرەکییەکانی کتێبەکەیە.

لە ئاستی تیوریدایە کتێبەکە پشت بەو جیکارییە دەبەستێت کە لە کۆمەڵناسی دیندا لە نێوان ”دین“ و ”دینداریی“ دەکرێت، ھەروەھا نیشتەجێکردنی ھەردووکیشیانە لەناو چەمکی ”کایە“، ”کایەی دین“ لە کۆمەڵگادا. جگە لەمانە کتێبەکە باس لە چەمکی ”بەرخۆریی دینیی“ و دروستبوونی ”بازاڕێکی دینیی“دەکات کە تیایدا زیاد لە جۆرێک لە کاڵای دینیی لە ململانێیەکی سەختدان لەگەڵ یەکتریدا. ھاوکات چەمکی ”دینی دیگیتاڵیی“ یان ”بەدیگیتاڵبوونی دین“ یەکێکی تر لە چەمکە سەرەکییەکانی کتێبەکەیە.

بەسەریەکەوە کتێبەکە نزیکەی ٣٧٠ لاپەرەیە.

بەرگی کتێبەکەش ھاوڕێی ئازیزم کاک ئارام عەلی دروستیکردوە.

مەریوان وریا قانع

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×