ئا: هاوار قادر
زاڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی پێشوی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌نهێنی به‌ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌ڵێن: داهاتوی قوباد تاڵه‌بانی له‌ناو یه‌كێتیدا رون نییه‌و ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتییه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن‌و نیگه‌رانن له‌ده‌ركه‌وتنی سیسته‌می خێڵه‌كیانه‌ی باوكایه‌تی وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له‌ڕۆژی دامه‌زراندنیه‌وه هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سایتی ویكلیكس كه ئاوێنه له‌خواره‌وه ده‌قه‌كه‌ی كردوه به‌كوردی‌و مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2006، قوباد تاڵه‌بانی جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه "په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌و بارزانی هه‌رگیز له‌مه باشتر نه‌بوه. هه‌ردوكیان تواناكانیان خستۆته گه‌ڕ بۆ تێڕوانینێكی ستراتیجی‌و ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ كوردستان‌و سیاسه‌تی "دو پۆلیسی باش‌و خراپ" په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌روه‌ختی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی نێوان پارتی‌و یه‌كێتیدا به‌كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت "به‌رپرسه باڵاكانی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌رگیز دڵیان به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان دو پارته‌كه خۆش نییه. چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه چاوه‌ڕێ بكه‌ین نه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌پێشمه‌رگه دێرینه‌كان‌و سیاسه‌تمه‌داره‌كان خانه‌نشین ببن".
هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا وتارێكی نوسیوه‌و هۆشداری داوه‌ته ئه‌وروپا كه كورد مافی سه‌ربه‌خۆبونی هه‌یه، به‌ڵام به‌ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌ڵێت "كوردستان هه‌رگیز جیانابێته‌وه له‌عێراق، به‌ڵكو عێراق جیاده‌بێته‌وه له‌كوردستان".
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه:
ئای دی: 06BAGHDAD1743_a
بابه‌ت: قوباد تاڵه‌بانی له‌هه‌وڵی كورسی ده‌سه‌ڵاتدا
به‌روار: 25/5/2006
كات: 03:33 پێنج شه‌ممه
له‌لایه‌ن: به‌غداده‌وه
بۆ: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی/ وه‌زیری به‌رگری/ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق
1. كورته: له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌لدا له‌نێوان قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌واشنتن، كه كوڕه بچوكی سه‌رۆك تاڵه‌بانییه، له‌گه‌ڵ پۆڵۆف*دا. تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه كابینه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی زۆر لێهاتوتره به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری. داوای له‌باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا كردوه كه پشتگیری هه‌ردو وه‌زیران (به‌یان جه‌برو حسێن شه‌هرستانی) بكات. هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی بۆ پۆڵۆف دوپات كرده‌وه كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه بون كه پشتگیری جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاگاداری كرده‌وه له‌وه‌ی كه چه‌له‌بی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات له‌حكومه‌تی نوێ‌دا. هه‌روه‌ها گله‌یی له‌هه‌ردو پارته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كوردستان كرد به‌وه‌ی كه به‌رده‌وام دابه‌ش بون به‌سه‌ر ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی‌و بیرۆكراتیه‌كاندا. تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه كه ته‌نها هه‌ردو سه‌رۆك پارته‌كان مه‌سعود بارزانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی توانای ڕوانینێكی ستراتیجییان هه‌یه. پاشان تاڵه‌بانی له‌سه‌ر شێوازی لۆبی گله‌یی له‌باڵیۆزخانه كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌كو پێویست كاریان نه‌كردوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌سه‌ندن‌و وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌هه‌رێمی كوردستان. هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌وڵ بۆ به‌ره‌وپێشچونی سیاسی ده‌دات له‌سیاسه‌تی كورددا، به‌ڵام ڕق لێبونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌پشتاوپشتی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پله‌وپایه‌ی قوباد تاڵه‌بانی به‌ته‌واوی پشت به‌باوكی ده‌به‌ستێت.
* پۆڵۆف: ناوی خوازراوی كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌مه‌ریكایه.
حكومه‌تی مالیكی باش ده‌بێت
2. له22/5/2006دا قوباد تاڵه‌بانی به‌پۆڵۆفی وت كه ئه‌و تا راده‌یه‌ك گه‌شبین بوه به‌حكومه‌تی نوێی عێراق. به‌پێچه‌وانه‌ی نیگه‌رانی سیاسه‌تمه‌داره كورده‌كانی تره‌وه، تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه كه كابینه‌كه‌ی مالیكی به‌هێزتره به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی جه‌عفه‌ری. هه‌رچه‌نده تاڵه‌بانی دانی به‌وه‌دا نا كه خوزه‌یر ئه‌لخوزاعی بژارده‌یه‌كی خراپه بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده، به‌ڵام پێیوابو كه زۆربه‌ی وه‌زیره‌كانی تری كابینه‌كه‌ی مالیكی چالاك‌و پیشه‌كارن. كۆمێنت (خوزاعی ئه‌ندام له‌حزبی ده‌عوه له‌ڕابردودا ناڕه‌زایی ده‌ربڕی بو له‌دژی هاوپه‌یمانان، له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر حسێنیه له‌ناوچه‌ی ئوری باكوری به‌غدا له‌مانگی 3/2006دا، خوزاعی به‌ئاشكرا ئه‌مه‌ریكای تاوانباركرد به‌وه‌ی كه به‌ئه‌نقه‌ست موسڵمانانیان له‌كاتی نوێژدا كوشتوه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و ڕاستییه بدات كه چه‌كداره‌كانی خۆی خه‌ڵكیان به‌بارمته گرتبو له‌بیناكه‌دا). تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌زیری نوێی نه‌وت حسێن شه‌هرستانی كرد‌و به‌پێكه‌نینه‌وه وتی هه‌رچه‌نده من وه‌كو خۆم شه‌هرستانیم خۆشناوێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وت پێویستی به‌تواناكانی ئه‌و هه‌یه.
3. له‌باره‌ی وه‌زیری دارایی به‌یان جه‌بره‌وه، تاڵه‌بانی وتی جه‌بر پیاوێكی باشه له‌ناخه‌وه‌و پێویستی به‌پشتگیری ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتو بێت له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌نیگه‌رانییه‌وه باسی له‌زیندانه‌كه‌ی چادریه كرد. كۆمێنت (به‌یان جه‌بر وه‌زیری ناوخۆ بو له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ریدا، هه‌رگیز به‌سه‌ركه‌وتو دانه‌نراوه له‌و كاره‌ی پێشویدا، زۆرێك پرسیاری له‌سه‌ر دروستبو كاتێك مه‌سه‌له‌ی زیندانه نهێنییه‌كه‌ی چادریه دزه‌ی كرد‌و زیندانیه‌كانیش ئه‌شكه‌نجه درابون).
تۆڕی ڕاوته‌ری نهێنی له‌ئه‌نته‌رنێت: سونه عه‌ره‌به‌كان، ئه‌م زیندانه نهێنیه‌یان له15/11/2005دا دۆزیه‌وه، هه‌رچه‌نده جه‌بر به‌ئاشكرا نكۆڵی له‌ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانییه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام ڕاپۆرته جیاجیاكانی حكومه‌تی عێراق بونی ئه‌شكه‌نجه‌یان پشتڕاست ده‌كرده‌وه.
4. تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی بۆ پۆڵۆف دوپات كرده‌وه كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه بون كه پشتگیری له‌ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و بكه‌ن. به‌پێی وته‌كانی ئه‌و سه‌رۆك تاڵه‌بانی دواین گه‌وره سیاسه‌تمه‌دار بوه كه به‌رگری له‌ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی كردوه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام وازی لێهێناوه له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌له‌بی به‌رده‌وام بو له‌پشتگیری كردنی هه‌وڵه‌كانی جه‌عفه‌ری بۆ دژایه‌تی كردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی. تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌ستی به‌وه كردوه كه چه‌له‌بی خیانه‌تی لێده‌كات، هه‌روه‌ك چه‌له‌بی بڕیاریدا به‌هاوه‌ڵی جه‌عفه‌ری سه‌ردانی توركیا بكات بۆ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك بابه‌ت‌و یه‌كێك له‌وانه كێشه‌ی كورد بو. دیسان تاڵه‌بانی وتی: ده‌توانی له‌وه دڵنیا بیت كه باوكم بۆچونی خۆی ناگۆڕێت.
5. تاڵه‌بانی باسی له‌وه كرد كه له‌ساڵی 2003دا له‌به‌غدا ماوه‌یه‌ك ده‌چوم بۆ هۆڵی وه‌رزش‌و وه‌ك په‌یامنێرێك خۆم نیشان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بچمه ژوره‌وه بۆ قسه كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌داره جیاوازه‌كان، هه‌ر كاتێك ناوی چه‌له‌بی ده‌هات خه‌ڵك به‌ڕق‌و كینه‌وه تفیان له‌ناوه‌كه‌ی ده‌كرد. تاڵه‌بانی وتی ته‌نها گروپێك له‌به‌غدادا نییه كه متمانه‌ی به‌چه‌له‌بی هه‌بێت، به‌داخه‌وه كه توانا‌و لێهاتویی له‌شیكاری سیاسی‌دا هه‌یه. تاڵه‌بانی به‌پێكه‌نینه‌وه پرسی ئاخۆ چه‌له‌بی چۆن له‌و شكسته ڕزگاری بوه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ئه‌و چه‌له‌بی به‌ڕزگاربویه‌كی سیاسی ده‌زانێت‌و پێویسته هه‌مو سیاسییه‌ك په‌ندی لێوه‌ربگرێت.
دابه‌شبونی پارتی‌و یه‌كێتی
6. كاتێك پرسیاری لێكرا ده‌رباره‌ی راستی به‌ره‌و پێشچونی یه‌كگرتنی پارتی‌و یه‌كێتی، تاڵه‌بانی وتی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌و بارزانی هه‌رگیز له‌مه باشتر نه‌بوه. هه‌ردوكیان تواناكانیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ تێڕوانینێكی ستراتیجی‌و ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ كوردستان. هه‌ردوكیان له‌سه‌ره‌تای گه‌نجییانه‌وه ناسراون، سه‌رباری جیاوازی نێوانیان به‌ڵام هه‌ردوكیان ڕێز له‌تواناو پێگه‌یان ده‌گیرێت. تاڵه‌بانی باسی له‌وه كرد كه هه‌ردو سه‌رۆك سیاسه‌تی (دو پۆلیسی باش‌و خراپ)* په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. بارزانی فشار ده‌خاته سه‌ر سه‌ركرده عێراقیه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان، له‌كاتێكدا تاڵه‌بانی خۆی وا نیشان ده‌دات كه ده‌سه‌ڵاتی نییه به‌سه‌ر بارزانی دا‌و هه‌ندێكجار وه‌كو كه‌سێكی بێلایه‌ن نێوه‌ندگیریش ده‌كات له‌نێوان سه‌رۆك بارزانی‌و سه‌ركرده عێراقیه‌كاندا.
* دو پۆلیسی باش‌و خراپ: (ئه‌مه زیاتر ئه‌وروپاییه‌كان به‌كاریده‌هێنن بۆ دو پۆلیسی زیره‌ك، كه یه‌كێكیان خۆی توند‌و ره‌ق نیشانده‌دات‌و ئه‌ویتریشیان نه‌رم‌و كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه بكه‌ن).
7. تاڵه‌بانی وتی كێشه‌كه باڵی كێشاوه‌ته ناو چینه‌كانی خواریشه‌وه. مه‌كته‌بی سیاسی‌و هه‌ردو پارته باڵاده‌سته‌كه هێشتا به(ئه‌قڵیه‌تی شه‌ڕی سارد) مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن. له‌باره‌ی پارته‌كه‌ی خۆیه‌وه وتی به‌رپرسه باڵاكانی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌رگیز دڵیان به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان دو پارته‌كه خۆش نییه. تاڵه‌بانی وتی چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه چاوه‌ڕێ بكه‌ین نه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌پێشمه‌رگه دێرینه‌كان‌و سیاسه‌تمه‌داره‌كان خانه‌نشین ببن.
پێویستی زیاترمان به‌پشتگیری دارایی هه‌یه
8. تاڵه‌بانی له‌سه‌ر شێوازی لۆبی گله‌یی له‌باڵیۆزخانه كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌كو پێویست كاریان نه‌كردوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌سه‌ندن‌و وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی له‌هه‌رێمی كوردستان. تاڵه‌بانی هۆشداری دا، ئه‌و وتی: من له‌سه‌ر ستراتیجی لۆبی له‌گه‌ڵ كۆنگرێس كارده‌كه‌م، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له24 یان 25ی مانگدا ده‌چێته‌وه سلێمانی بۆ بینینی شێخ وه‌لید كوڕی ته‌ڵاڵ - سعودی بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی له‌هه‌رێم.
كۆمێنت (ئه‌وه رون نییه ئاخۆ تاڵه‌بانی مه‌به‌ستی شازاده شێخ وه‌لیدی سعودی بو یان شێخ وه‌لید ئال ئیبراهیم كه خاوه‌نی كه‌ناڵی ئاسمانی "العربیه"یه).
كۆمێنت
9. قوباد تاڵه‌بانی كوڕی دوه‌می سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده، ئه‌و له‌ده‌یه‌ی سێهه‌می ته‌مه‌نیدایه‌و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكایی "شێری كراهام"دا كردوه. زمانه‌كانی كوردی‌و ئینگلیزی به‌ڕه‌وانی ده‌زانێت. وه‌كو نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌واشنتن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه كار بۆ هه‌مو پارته‌كان ده‌كات، نه‌ك بۆ باوكی. هه‌ندێك دروشمی بێ بنه‌ما له‌ناو قسه‌كانی تاڵه‌بانیدا هه‌بون. بۆ نمونه، كاتێك پرسیاری لێكرا ده‌رباره‌ی بێهیوابونی كورد له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی، له‌وه‌ڵامدا وتی: پێویسته مرۆڤ گه‌شبین بێت، چونكه گه‌شبینی هێز به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت. دواتر كاتێك پۆڵۆف زۆری لێ‌كرد بۆ رونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی قوباد تاڵه‌بانی كه به‌مدواییه نوسیبوی، تیایدا هۆشداری دابوه ئه‌وروپا كه كورد مافی سه‌ربه‌خۆبونی هه‌یه، له‌وه‌ڵامدا وتی: كوردستان هه‌رگیز جیانابێته‌وه له‌عێراق، به‌ڵكو عێراق جیاده‌بێته‌وه له‌كوردستان.
10. سه‌ره‌ڕای گه‌نجییه‌كه‌ی‌و به‌هۆی په‌یوه‌ندی خێزانه‌كه‌شیه‌وه كه ئه‌و پێگه سیاسییه‌ی پێدراوه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات. زۆرێك له‌ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌نهێنی پێمانده‌ڵێن: داهاتوی قوباد تاڵه‌بانی له‌ناو یه‌كێتیدا رون نییه، ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتییه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن‌و نیگه‌رانن له‌ده‌ركه‌وتنی سیسته‌می خێڵه‌كیانه‌ی باوكایه‌تی وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان (كه له‌ڕۆژی دامه‌زراندنیه‌وه هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن یه‌ك خێزانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت). قوباد تاڵه‌بانی قورسایی سیاسی نییه‌و به‌ته‌واوی پشت به‌باوكی ده‌به‌ستێت.
خه‌لیل زاد